Ads (728x90)

ئامارەکان دەڵێن، منداڵەکان لە هەر ڕۆژێکدا ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ جار پێدەکەنن، لە کاتێکدا کەسانی باڵقبوو لە هەر ڕۆژێکدا ١٥ بۆ ٢٠ جار پێدەکەنن،ئامارەکانیش پلرسیاری ئەوە دەکەن ئایا هیچ جیاوازییەک لەو نێوانەدا هەیە؟!.

پسپۆڕانی بواری "جیۆلۆتۆجیا"، کە ئەو بوارە تایبەتمەندە بە پێکەنین، وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە و دەڵێن: پێکەنین بە تەنیا سوودبەخش نییە، بەڵکو پێویستە بۆ ژیان، یەکێک لە سوودەکانیشی ئەوەیە سییەکان پاک دەکاتەوە، چونکە کاتێک مرۆڤ پێدەکەنێت هەناسەدانی درێژتر و قووڵتر دەبێت، هەناسەدانەوەشی کورتتر دەبێت، بەمشێوەیەش ڕاهێنان بە سییەکان دەکات لەسەر وەرگرتنی بڕە هەوایەکی زۆرتر و ڕاونانی ژەهرە کەڵەکەبووەکان، بێجگە لەوەش کە جووڵەی خوێن باشتر دەکات.

شارەزایان دووپات لەوەش دەکەنەوە کە پێکەنین ماندووێتی کەم دەکاتەوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی بەختەوەری "ئیندۆرفین" زیاتر دەبێت، کە ئەوەشیان خۆی لە خۆیدا یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازار.

سەبارەت بە سوودەکانی پێکەنین بۆ دڵ، شارەزایان باوەڕیان وایە کە پێکەنین حاڵەتی دڵ باشتر دەکات، چونکە پێکەنین وەکو ڕاهێنانە جەستەییەکان کار دەکات و خانەکانی پەردەی ناوەوەی دڵ و کیسە خوێنین و ليمفاوييەکان بەهێزتر دەکات، چونکە ڕوونبووەتەوە کە پێکەنین بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن لە ١٠ بۆ ٢٠ میللیگرام لە جیوە.

توێژەران دەڵێن، پێکەنین سوودبەخشە بۆ قەڵەوەکان بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان، چونکە پێگەی تەندروستی "میدیک فۆرۆم ڕۆ" باس لەوە دەکات کە توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەر جارێک پێکەنین دووبارە بوویەوە، کرداری سووتاندنی گەرمۆکە زیادەکانیش باشتر دەبێت,

إرسال تعليق