Ads (728x90)

وەرزشوانی بەناوبانگی جیهانی "ئەلێکس پێرێرا" موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند
"ئەلێکس پێرێرا" لەلای ڕاستی وێنەکە دەردەکەوێت
یاریزانی بەناوبانگی جیهانی لە وەرزشی کیک بۆکسێن، "ئەلێکس پێرێرا"، دوای گەڕان بەدوای حەسانەوەی دەروونی تا کەسایەتییەکەی تەواوتر بێت و ببێتە بەناوبانگترین یاریزانی "کیک بۆکسێن" لەسەر ئاستی جیهان، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

وەکو خۆی باسی دەکات، دوای خوێندنەوەی بۆ ڕۆشنایی ئیسلام و ناسینی ئیسلام و شارستانییەتەکەی و پەیامە گشتگیرە سوودبەخشەکەی بۆ مرۆڤایەتی، دواجار بڕیاری موسڵمانبوونی خۆی دا و، هاتەوە باوەشی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە.

"ئەلێکس پێرێرا" بە یەکەم یاریزان دەژمێردرێت لەسەر ئاستی وڵاتی بەڕازیل و کیشوەری ئەمریکای لاتینی، لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یاریزانانی وەرزشی "کیک بۆکسێن" دێت، بڕیاریشە لەو مانگەدا بەشداری لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی دوبەی جیهانی بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە جیهانییە.

ئەو باس لە بەهێزیی جەستەیی خۆی دەکات، بەڵام پێیوایە هێزێکی دیکە هەیە کە بۆشایی ژیانی پڕ بکاتەوە، ئەویش هێزی دەروونی و ڕۆحییە، کە بە ڕای "ئەلێکس پێرێرا" لە ئیسلامدا ئەو هێزە بۆ فەڕاهەم کراوە و دەستیکەوتووە.

إرسال تعليق