Ads (728x90)

سوودە تەندروستی و بەها خۆراکییەکانی شیری بزن
کەمێکن ئەو کەسانەی بەهای خۆراکی و سوودە تەندروستییەکانی شیری بزن دەزانن، کە چەندین ڤیتامین و کانزای گرنگ لەخۆدەگرێت.

پێگەی "ئۆرگانیک فاکتس" باسی ئەوەیکردووە کە شیری بزن دەوڵەمەندە بە چەوری و کانزاکانی وەکو کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماگنیسیۆم و فسفۆر، هەروەکو بڕێکی باش لە سۆدیۆم و بڕێکی کەم لە زەنک و ئاسن و سیلینیۆمی تێدایە.

پێگەکە ئاماژەیکردووە بەوەی کە لەناو شیری سروشتی بزندا ڤیتامینەکانی "A و D و C و G و J و K و B12" هەیە، بێجگە لە بوونی ترشی فۆلیکی سوودبەخش تێیدا، پێگەکە ئەوەشی وتووە کە بڕی هەر ١٠٠ گرامێک لە شیری سروشتی بزن ٦٩ یەکەی گەرمی لەخۆدەگرێت کە ٣٦ـیان چەورییە.

 پێگەکە دووپات لەوەش دەکاتەوە کە شیری سروشتی بزن نیشانەکانی هەوکردنی گوێ و تەنگەنەفەسی و ئیکزیما و هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە، هەروەکو سوودبەخشیشە بۆ تەندروستی ئێسکەکان و دڵ و کیسە خوێنینەکان.

إرسال تعليق