Ads (728x90)

بەرزترین تاڤگەی ئاوی لەسەر ئاستی جیهان
تاڤگەکانی "ئانخێل" بە بەرزترین تاڤگەی ئاوی لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێن، کە دەکەونە وڵاتی ڤەنزوێلا و، بەرزییەکەیان دەگاتە ٩٧٩ مەتر.

تاڤگەکانی "ئانخێل" لە ساڵی ١٩٣٣ و لەسەر دەستی فڕۆکەوان "جێمز ئانخێل"ـەوە دۆزرانەوە، کە دواتر تاڤگەکان بەناوی ئەوەوە کران، بەڵام جیاوازییەکەی نێوانیان لەوەدایە کە وشەی "ئانخێل" واتای فریشتە دەگەیەنێت، لە کاتێکدا ئەو ناوەی دانیشتووانە ئەسڵییەکە بۆ تاڤگەکانیان داناوە ناوی "دەمی شەیتان" بووە.

تاڤگەکان دەکەونە سنووری "باخچەی نیشتیمانی کانایما" لە ناوچەی "گران سابانا" لە ویلایەتی "پۆلیڤار" لە وڵاتی ڤەنزوێلا، وەکو لە سەرەوەش باسمانکرد بەرزییەکەیان دەگاتە ٩٧٩ مەتر یان ٣,٢١٢ پێ، تۆ دەتوانی خەیاڵ بکەی کە ئەو ئاوەی لەو تاڤگانەوە دەکەوێتە خوارەوە، بەهۆی ڕەشەبای بەهێزەوە دەبێتە هەڵم و بەشێکی زۆریشی پێش ئەوەی بگاتە خوارەوەی تاڤگەکان دەبێتە تەمومژ.

شایەنی باسە، "جێمز ئانخێل" ساڵی ١٨٩٩ لەدایکبووە و ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دوایی کردووە، ئەو کاتێک لە ساڵی ١٩٣٣ بە فڕۆکەکەی لە گەشتێکی گەڕاندا بوو بەدوای خامی ئاسن، لەو دەمەوە لە دڵی خۆی گرت جارێکی دیکە بێتەوە ئەو شوێنە، تا لە ساڵی ١٩٣٧ بە فڕۆکەکەی لەو شوێنە نیشتەوە و ئەو تاڤگانەی بۆ جیهان ئاشکرا کرد.

وێنەی زیاتر:

بەرزترین تاڤگەی ئاوی لەسەر ئاستی جیهان
بەرزترین تاڤگەی ئاوی لەسەر ئاستی جیهان
بەرزترین تاڤگەی ئاوی لەسەر ئاستی جیهان

إرسال تعليق