Ads (728x90)

هەر ماڵێک خورمای تێدا نەبێت، ئەندامەکانی برسین
ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر "دخ" کە تێیدا ئاماژەیکردووە بە بایەخی بوونی خورما لە ماڵەکانمان "هەر ماڵێک خورمای تێدا نەبێت، ئەندامەکانی برسین"، نموونەیەکی زیندووە لەسەر ئەوەی خورما پڕیەتی لە سوود و قازانجی تەندروستی بۆ مرۆڤەکان.

لە نوێترین زانیارییەکان لەسەر سوودە تەندروستییە زۆر گرنگەکانی خورما، شارەزایانی بواری تەندروستی بە چەند خاڵێک ئاشنامان دەکەن بە بەها و بایەخی خورما بۆ تەندروستیمان.

لە گرنگترین سوودە تەندروستییە زۆر گرنگەکانی خورما:

|| یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی خورما ئەوەیە بە ئاسانی هەرس دەکرێت و گەدە ماندوو ناکات.

|| مرۆڤ تێر دەکات و هەستکردن بە برسێتی ناهێڵێت.

|| خورما بە یەکێک لە بەهێزترین هێمنکەرەوەکان دەژمێردرێت.

|| خورما بە گەنجینەیەکی خۆراکی دەژمێردرێت، چونکە پڕۆتینەکان و ڤیتامینەکان و خوێیە کانزاییەکانی وەکو ئاسن و فسفۆڕ و کاربۆهیدراتەکان لەخۆدەگرێت.

|| خورما هیچ جۆرە کۆلیسترۆل و چەورییەکی تێدا نییە.

|| خورما چارەسەری قەبزی دەکات، چونکە ڕیشاڵە سیلیلۆزییەکان لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی جووڵەی سروشتی ڕیخۆڵەکان.

|| خورما مادەی "سیلینیۆم" لەخۆدەگرێت کە بەرگری لەش بەهێزتر دەکات.

|| خورما مادە دژە ئۆکسیدەکان و ترشییەکان لەخۆدەگرێت.

|| خورما کانزای "مەگنیسیۆم"ـی سوودبەخش بۆ تەندروستی ئێسکەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروستی دڵ و ماسوولکەکان.

سەرەڕای سوودە گرنگەکانی خورما، بەڵام  شارەزایانی بواری تەندروستی ئامۆژگاریمان دەکەن زیادەڕۆیی نەکەین لە خواردنی، چونکە دەوڵەمەندە بە گەرمۆکەکان و شەکر، هەروەها نابێت چوکلێت لەگەڵ خورما بخورێت، چونکە گەرمۆکەکان و شەکرەکەی زیاتر دەکات.

إرسال تعليق