Ads (728x90)

زیانەکانی لابردنی توێکڵی گێزەر
کۆمەڵەی کشتوکاڵی ئەڵمانی دەڵێت، لابردنی توێکڵی گێزەر دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەندێک لە توخمە خۆراکییە گرنگەکان.

کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە گێزەر پرۆڤیتامین "A" لەخۆدەگرێت، کە جەستە بە هاوکاری چەوری هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بۆ ڤیتامین "A".

هەروەها گێزەر بە کانگای ڤیتامینەکان دەژمێردرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی "B1" و "B2" و "C" و "O".

 لەلایەکی دیکەوە، کۆمەڵەی کشتوکاڵی ئەڵمانی ئاماژەیکردووە بەوەی، کە گێزەری زەرد و گێزەری سووری تێر چێژێکی باشتریان هەیە لە گێزەری پرتەقاڵی.

إرسال تعليق