Ads (728x90)

توێکڵی شووتی فڕێ مەدەن!
ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی چینی سەلماندووێتی، توێکڵی شووتی سوودبەخشە بۆ چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی ترسناک، ئەوانیش نەخۆشییەکانی "فشاری خوێنی درێژخایەن و هەوکردنی گورچیلە و قەتیسبوونی میز و قەبزی درێژخایەن و ئاودزی سک".

بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەوە ڕوون بوویتەوە، کە پوختەی ئەو دەرەنجامە لە پاش چەندین توێژنەوە و تاقیکردنەوەوە هات، کە لە ماوەی سێ ساڵ و لەسەر نۆ ملیۆن کەس لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئەنجامدراون.

توێژینەوەکە ئامۆژگاری دەداتە نەخۆشانی فشاری خوێنی درێژخایەن، کە توێکڵی شووتی وشک بکەن و دواتر بیکوتن تا دەبیتە پۆدرە، پاشان بیست گڕامی لێوەردەگیرێت و لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت و لەسەر ئاگر گەرم دەکرێت تا پلەی کوڵان، ئینجا نەخۆش بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە مانگێک لە شێوەی شۆربە و سوب دەیخواتەوە.

سەبارەت بە نەخۆشانی هەوکردنی گورچیلە، توێژینەوەکە ئامۆژگاریان دەکەن توێکڵی شووتی کەرت کەرت بکەن بە کەرتی زۆر بچووک و بیخەنە ناو ئاو و لەسەر ئاگر دایبنێن تا دەبێتە هەویر، پاشان لەناو شووشەیەک هەڵدەگیرێت و سەری توند قایم دەکرێت، ئیدی نەخۆش ڕۆژانە کەوچکێکی لێ دەخوات بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە سێ هەفتە.

سەبارەت بە نەخۆشانی هەوکردنی گورچیلە، قەتیسبوونی میز و قەبزی درێژخایەن و ئاودزی سک، پێویستە لەسەریان توێکڵی شووتی کەرت کەرت بکەن بە کەرتی زۆر بچووک و بیخەنە ناو ئاو وچەند پارچە تەماتەیەکی بچووک یان هێلکە بەبێ زەردێنەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکرێت، ئینجا بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەر ئاگر دادەنرێت، دواتر ڕۆژانە بە ساردیی بۆ ماوەی پێنج هەفتە دەخورێتەوە.

إرسال تعليق