Ads (728x90)

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ شەیتانە سوورەکان لە دێربی مانچستەردا
تیپی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر تیپی مانچستەری سیتی هاوشاری بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یاری لووتکە و دێربی شاری مانچستەر و لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی ٣٢ـی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ستیزنی تووشی شکست کرد.

یارییەکە کە لەسەر یاریگای "ئۆڵترافۆرد" بەڕێوەچوو، بە سەرەتایەکی باشی شینپۆشەکان دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی "کۆن ئەگوێرۆ" لە خولەکی ٨ـدا یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام دوای ئەو گۆڵە و بە درێژایی ماوەی هەردوو گێمی یارییەکە، یاریزانانی شەیتانە سوورەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و یارییەکەیان بە بردنەوەیەکی گەورە کۆتایی پێهێنا.

گۆڵەکانەی مانچستەر یونایتد لەلایەن یاریزانان "ئاشلی یۆنگ" لە خولەکی ١٤ و "مەڕوان فلاینی" لە خولەکی ٢٧ و "خوان ماتا" لە خولەکی ٦٧ و "کریس سلۆمینگ" لە خولەکی ٧٣ـەوە تۆمارکران، هەرچەند "کۆن ئەگوێرۆ" توانی لە خولەکی ٨٩ـدا گۆڵی دووەم بۆ مانچستەری سیتی، بەڵام شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی (٤-٢) گۆڵ براوە بوون و گورزێکی کوشندەیان لە ڕکابەرەکەیان وەشاند.

بەو ئەنجامەش، یانەی مانچستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی بۆ ٦٥ خاڵ بەرز کردەوە و چووە خانەی سێیەم لە خشتەی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتیش کۆی خاڵەکانی وەکو خۆی ٦١ خاڵ لە خانەی چوارەم مایەوە.

إرسال تعليق