Ads (728x90)

جیاوازی جۆری شیری کوڕ و کچ لە ماوەی شیرپێداندا
زانایان لە زانکۆی ویلایەتی "میشیگان"ـی ئەمریکی، ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەریان سەبارەت بە بوونی جیاوازی لە جۆری شیری بەرهەمهێنراوی دایکان بۆ کوڕان و کچانی شیرەخۆر لە ماوەی شیرپێداندا ئاشکرا کرد.

زانا ئەمریکییەکان هەڵساون بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ٧٢ ئافرەتی شیردەری کینی، سەرەنجام بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتانەی شیری چەورتر بەرهەمدەهێنن بۆ کوڕان بە بەراورد بە شیری کچان، کە شیری بەرهەمهێنراویان بۆ کچان چەورییەکەی کەمترە!.

بێجگە لەوەش، زانا ئەمریکییەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ئەو دایکانەی هەژارن و باری گوزەرانیان لە ڕووی ئابوورییەوە باش نییە، شیری چەورتر بەرهەمدەهێنن بۆ کچان بە بەراورد بە شیری کوڕان!، بەڵام ئەو دایکانەی دەوڵەمەندن و باری گوزەرانیان لە ڕووی ئابوورییەوە باشە، شیری پڕ وزەتر بەرهەمدەهێنن بۆ کوڕان بە بەراورد بە شیری کچان!.

زانایان هەڵوەستە لەسەر لایەنێکی دیکەی گرنگ لە تاقیکردنەوەکەیان دەکەن و دەڵێن، جیاوازی جۆری شیری کوڕان و کچان تەنیا لەو شتانەدا نییە کە لە سەرەوە باسمانکردن، بەڵکو جیاوازییەکە بە بوونی جیاوازیش لە هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕانی بەسەردادێت.

إرسال تعليق