Ads (728x90)

ئەنجامی تیروپشک و وادەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی "چامپیۆنزلیگ"
کەمێک لەمەوبەر، ڕێوڕەسمی ڕاکێشانی تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" لە شاری "نیۆن"ـی سویسری ئەنجامدرا.

یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بریتیبوون لە هەریەک لە یانەکانی "ڕیال مەدریدی ئیسپانی، بایرن میونخی ئەڵمانی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی"، لە ئەنجامی ڕاکێشانی تیروپشکەکەشدا دوو بەریەککەوتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێکەوتەوە.

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەبێتەوە، کە یاری چوون لەسەر خاکی یانە ئیتاڵییەکە دەبێت و یاری گەڕانەوەش لەسەر خاکی یانە ئیسپانییەکە دەبێت، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەبێتەوە، کە یاری چوون لەسەر خاکی یانە  ئیسپانییەکە دەبێت و یاری گەڕانەوەش لەسەر خاکی یانە ئەڵمانییەکە دەبێت.

ئەوەی خوارەوەش خشتە و وادەی یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"ـە:

                            یارییەکانی چوون:

بەرشەلۆنەی ئیسپانی &  بایرن میونخی ئەڵمانی ـ ٥ / ٥ / ٢٠١٣

یۆڤانتۆسی ئیتاڵی &  ڕیال مەدریدی ئیسپانی ـ ٦ / ٥ / ٢٠١٣

                           یارییەکانی گەڕانەوە:

ڕیال مەدریدی ئیسپانی &  یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ـ ١٢ / ٥ / ٢٠١٣

بایرن میونخی ئەڵمانی &  بەرشەلۆنەی ئیسپانی ـ ١٣ / ٥ / ٢٠١٣

إرسال تعليق