Ads (728x90)

شێوازێكی سادە لە گۆڕینی مۆبایلەكەت بۆ ”ڕاوتەر”ـی ئینتەرنێتی گوێزراوە
زۆربەمان حەز بە بەكارهێنانی ئینتەرنێتی ”وای فای” دەكەین، چونكە پێویستی بە كێبڵ نییە بۆ وەرگرتنی هێڵی ئینتەرنێت، بەوەش بەكارهێنەر ئازادی زیاتری لە جووڵانەوەی بۆ دەستەبەر دەبێت، هەروەكو دەتوانێت لە هەمانكاتدا لەسەر زیاتر لە ئامێرێك سوود لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وەربگرێت.

پڕۆگرامی ”portable wi-fi hotspt” پڕۆگرامێكی نوێیە، كە یارمەتیدەری بەكارهێنەرە لە گۆڕینی مۆبایلەكەی بۆ ئامێری ”وای فای” بە مەبەستی شەیر كردنی ئینتەرنێت بۆ ئامێرەكانی دیكە.

بە بەكارهێنانی ئەو پڕۆگرامەش، مۆبایلەكەت دەبێتە ڕاوتەری ئینتەرنێت و، بەهۆیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت ئینتەرنێت بۆ ئامێرەكانی لاپتۆپ و تابلێت و مۆبایلەكان شەیر بکات.

هەروەكو بەكارهێنەر دەتوانێت بە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە، فایلە تایبەتەكانی خۆی لە نێوان ئامێرەكان جیاوازەکان بگوازێتەوە بەبێ پێویستی بە بوونی هێڵی ئینتەرنێت هەبێت.

بۆ داگرتنی پڕۆگرامەكە لە کۆگای "گۆگڵ پلای" بۆ ناو مۆبایلەكەت، كلیك لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

https://play.google.com/store/apps/details?id=kr.core.technology.wifi.hotspot

إرسال تعليق