Ads (728x90)

نوێترین توێژینەوە لەسەر جگەرەکێشەکان
توێژەران لە ئەڵمانیا دەڵێن، وازهێنان لە جگەرەکێشان، تەنانەت لە ساڵانێکی درەنگی تەمەنیش، کارێکی چاکە و سوودی تەندروستی زۆری هەیە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی توێژەران لە سەنتەری ئەڵمانی بۆ توێژینەوەکانی شێرپەنجە لە شاری "هایدلبێرگ"، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گۆڤاری "بریتیش مێدکال گۆرنال"ـی بەڕیتانی، تەنانەت ئەگەر جگەرەکێش لە دوای تەمەنی ٦٠ ساڵیشەوە دەستبکات بە وازهێنان لە جگەرەکێشان، مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ و وەستانی مێشک کەمدەکاتەوە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا پشتیانبەستووە بە شیکردنەوەی داتاکانی نیو ملیۆن کەس تەمەنیان گەیشتبووە ٦٠ ساڵ بەرەو سەروو، ئەوەش بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی سەنتەرەکە بڵاویی کردوونەتەوە.

سەنتەرەکە ئاماژەیکردووە بەوەش کە بۆ توێژەران ڕوونبووەتەوە، کە جگەرەکێشەکان پێنج ساڵ و نیو پێش هاوتاکانیان ئەوانە جگەرە ناکێشن دەمرن، ئەوەش بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خولانەوەی خوێن.

بە گوێرەی شیکردنەوەی توێژەران، جگەرەکێشەکان دوو ئەوەندە زیاتر تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن بە بەراورد بە هاوتاکانیان ئەوانە جگەرە ناکێشن.

إرسال تعليق