توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی باسی ئەوە دەکات، کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە گەشەسەندووترین ئایین لەناو هەموو ئایینەکان لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت، کە پێشبینی دەکرێت بە هاتنی ساڵی ٢٠٥٠، ژمارەی شوێنکەوتووانی بگاتە 2.76 ملیار کەس.
بە گوێرەی ئەو پێشبینیانە، موسڵمانان لەو ساڵەدا، ٢٠٥٠، یەک لەسەر سێی تێکڕای دانیشتووانی گۆی زەوی پێکدێنن، کە پێشبینی دەکرێت لەو کاتدا کۆی دانیشتوانەکەی بگاتە نۆ ملیار کەس.
هەر بە گوێرەی ئەو پێشبینیانە، کە سەنتەری ئەمریکی ئاشکرایکردوون و تۆڕی تەلەفزیۆنی CNN دەستیکەوتووە، بە هاتنی ساڵی ٢٠٥٠، زیاتر لە شەش کەس لە نێوان هەر دە کەس لە دانیشتووانی گۆی زەوی، یان موسڵمانن یان مەسیحین، هەروەکو پێشبینیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەوانەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژمارەی موسڵمان و مەسیحییەکان تا ئاستێکی زۆر لە یەکتری نزیکبن.
ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە کە لە کاتێک لە کاتەکاندا، ژمارەی موسڵمان لە ژمارەی مەسیحییەکان زیاتر بێت، ئەوەش ڕاڤەی ئەو زەنگە ترسناکەیە کە گەورە پیاوانی مەسیحی بێدار کردووەتەوە لە هەڵکشانی بەرچاو و بەردەوامی ژمارەی موسڵمان لە هەموو شوێنێکی جیهان.

إرسال تعليق