Ads (728x90)

 دۆرتمۆند بەربەستی بایرنی تێپەڕاند و گەیشتە فیناڵی جامی ئەڵمانیا
لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی سەرخست بۆ یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا، پاش ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی بایرن میونخی بردەوە.

یارییەکە لەسەر یاریگای "ئەلیانز ئەرینا"ـی تایبەت بە باڤارییەکان بەڕێوەچوو، کە هەر لە سەرەتای گێمی یەکەمەوە یاریزانانی "پیپ گواردیۆلا" بە تەواوەتی فشاریان خستبووە سەر تیپەکەی "یۆرگن کلۆب" و لە چەندین هێڕشدا نزیکبوون لە هەژاندنی گۆڵی یانەی میوان، تا لە خولەکی ٢٩ـدا یاریزان "ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی" توانی تیپەکەی بکاتە خاوەنی گۆڵێک.

لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بە هەموو هێزێکیانەوە فشاریان خستە سەر تیپی خاوەن یاریگا، تا لە خولەکی ٧٥ و لە ڕێگەی یاریزانی درەوشاوە "بیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ"ـەوە توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.

هەر چەندە ناوبژیوان بڕیاریدا لە دوو گێمی کاتی زیادکراودا ئەنجامەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و، چاوەڕوانی یانەی براوەی نێوان هەردوو یانە فۆلفسبۆرگ و ئەرمینیا بیلیفیڵد دەکات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی یاری فیناڵ و بەدەستهێنانی جامەکە ئەنجام بدەن.    

إرسال تعليق