Ads (728x90)

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی بە شێوەیەکی ڕەسمی نازناوی خولی پلە یەکی ئەڵمانی "بۆندسلیگا" بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، پاش ئەوەی یانەی فۆلفسبۆرگی ڕکابەری لەسەر نازناوەکە ئەمڕۆ شکستیهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی فۆلفسبۆرگ بووە میوانی یانەی برۆسیا مۆنشنبلادباخ و لەسەر دەستی ئەو یانەیە کەوتە داوی دۆڕان و بە ئەنجامی (٠-١) یارییەکەی پێ دۆڕاند.

کۆی خاڵەکانی یانەی فۆلفسبۆرگ لە ٦١ خاڵ وەستا بە جیاوازی ٩ خاڵ لە دوای یانەی بایرن میونخی پێشەنگەوە دێت، پێش چوار هەفتەش لە کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە یانە باڤارییەکە بۆ سێیەم جار لەسەر یەک و بۆ ٢٥ـەمین جار لە مێژووی خۆی بووە پاڵەوانی خولەکە.

شایەنی باسە، یانەی بایرن میونخ لەو کاتەدا هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەریان پێگەیشت، بە تایبەت کە لە ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەریەککەوتن و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین چاوەڕێیانە، بۆیە ئێستا یانە باڤارییەکە دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هەڵکەوتووە تا بە تەواوەتی خۆیان بۆ ئەو یارییە چارەنووسسازە ئامادە بکەن و یاریزانە ئاستبەرز و ئەستێرە سەرەکییەکانیان پشوو وەربگرن

إرسال تعليق