Ads (728x90)

وەکو زانراوە، ئاڵای هەموو وڵاتانی دونیا شێوەی لاکێشەیی یان شێوەی چوارگۆشەیی وەرگرتووە، بە تەنیا وڵاتێک نەبێت، کە ئەو شێوە لاکێشەییە لە ئاڵاکەیدا نییە، بەڵکو شێوەیەکی جیاوازی هەیە و، بە تاکە وڵاتی دونیا دەژمێردرێت کە ئاڵاکەی شێوە لاکێشەیی نییە!.

وڵاتی نیپاڵ تاکە وڵاتی دونیایە کە ئاڵاکەی شێوە لاکێشەیی یان شێوە چوارگۆشەیی نییە، چونکە ئاڵاکەی لە دوو سێگۆشەی لەناو یەک پێکهاتووە، ڕەنگی سەرەکی ئاڵاکە سووری تێرە، کە چوارچێوەیەکی شینی بە دەوردا هاتووە.

سێگۆشەی سەرەوەی ئاڵاکە دروشمێکی خۆر و مانگی لەناو یەک لەخۆدەگرێت، سێگۆشەی خوارەوەش دروشمێکی خۆر لەخۆدەگرێت، ڕەنگی سوور لە ئاڵاکەدا ڕەنگی کلاسیکی نیپاڵە، چوارچێوە شینەکەشی گوزارشت لە سروشتی ئاشتیخوازانەی ئەو وڵاتە دەکات.

سەبارەت بە واتای دوو سێگۆشەکەش، هەردووکیان گوزارشت لە چیاکانی "هیمالایا" و هەردوو ئایینە ڕەسمییەکەی وڵاتەکەیە کە ئایینی بوزی و ئایینی هیندۆسییە، دروشمی خۆر و مانگەکەش هێما بۆ خێزانی شاهانە و خێزانی سەرەکوەزیران دەکات، هەروەکو گوزارشت لە ئارەزووی بەردەوامبوونی دەوڵەت دەکات وەکو بەردەوامبوونی خۆر و مانگ.

شایەنی باسە، وڵاتی نیپاڵ دەکەوێتە ناو شاخەکانی "هیمالایا"، لە نێوان چین و هیند، سیستەمی حوکمڕانییەکەشی لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە کۆمارییە، وڵاتێکیشە لە وڵاتە بچووکەکانی نیمچە کیشوەری هیندی، کە کەموایە خەڵک گوێبیستی ناوەکەی ببن بەهۆی گۆشەگیربوونی لە جیهان بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە.

إرسال تعليق