Ads (728x90)

پاریسییەکان بە بردنەوە لە کلاسیکۆدا چوونەوە پێشەنگ
یانەی پاریس سانجێرمان سەرکەوتوو بوو لە یەکلاییکردنەوەی لووتکەی خولی فەڕەنسی "لیگاوەن" لە میانی یاری هەفتەی ٣١ـکدا، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەسەر یاریگای "فیلۆدرۆم" بردنەوە و سێ خاڵی زۆر گرنگی لە چنگی یانەی مارسیلیا دەرهێنا.

گۆڵەکانی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن "مارکینیۆس" و "ماتویدی" و "مۆرێل" بە هەڵە لە گۆڵی خۆی لە خولەکەکانی ٣٥ و ٤٩ و ٥١ـەوە تۆمارکران، هەردوو گۆڵەکەی یانەی مارسیلیاش لەلایەن "بیێر جینیاک" لە خولەکەکانی ٣٠ و ٤٣ـەوە تۆمارکران.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی یارییەکەش، یانەی پاریس سانجێرمان کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٢ خاڵ و سەرلەنوێ چوونەوە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە، بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لە پێش یانەی لیۆن دێت کە ئەویش خاوەن ٦١ خاڵە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، کۆی خاڵەکانی یانەی مارسیلیاش وەکو خۆی ٥٧ خاڵ لە پلەی سێیەم لە خشتەی ڕیزبەندییەکە مایەوە.

ئەو سەرکەوتنە گرنگەی پاریسییەکان پاڵنەرێکی دەروونی زۆر بەهێز دەبێت لەسەر هەردوو ئاستی خولی ناوخۆ و ئەوروپیش، بە تایبەت کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و لە چوارچێوەی یارییەکانی چوونی قۆناغی هەشتی "چامپیۆنسلیگ" میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکات

إرسال تعليق