Ads (728x90)

پێشبڕکێیەکی جیهانی بۆ نوێگەری لە هزری ئیسلامیی
نووسینگەی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف، بە سەرۆکایەتی "ئەحمەد ئەلتەیب" شێخی ئەزهەر، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی جیهانی بۆ هزری ئیسلامی بەناوی ئەزهەری شەریف بەمزووانە.

لەو پێشبڕکێیەدا، توێژەران و زانایان لە هەموو شوێنێک، لەسەر گرنگترین ئەو تەوەر و بابەتانە دەنووسن کە جێگەی بایەخی ئۆممەتی ئیسلامییە، هەروەها دەستدەکرێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەرچوواندنی زنجیرەیەک کتێب کە بایەخ بە هزری ئیسلامی دەدەن، کە ژمارەی یەکەمیان لە سەرەتای مانگی شەعبانی داهاتوو دەردەچێت.

ئەو زنجیرە کتێبە تەرکیز دەخەنە سەر لایەنەکانی نوێگەری لە هزری ئیسلامی لە بوارە جۆربەجۆرەکانییەوە وەک لە ڕێکارە شەرعییە موعتەبەرەکاندا هاتووە، هەروەها ڕاستکردنەوەی چەمکە هەڵەکانی ناو هزری ئیسلامی.

هەروەکو دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف بڕیاریدا ـ لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە ـ بە دەستکردن بە ئامادەکاری بۆ سیمینارێکی زانستی بەرفراوان لە هەفتەی داهاتوو، کە بابەتی تازەگەری و بوارەکانی و ڕێکارەکانی لەخۆبگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆششەکانی دامەزراوەی ئایینی ئەزهەری شەریف بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەیارە توندڕەوەکان و بیر و بۆچوونە تێکدەرەکان و بڵاوکردنەوەی زانستەکانی ئایین، ئەوەش بە گوێرەی ڕێبازی میانڕەوانەی دروست.

هەروەکو لە کۆبوونەوەکەی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف کۆمەڵێک بیروڕای بایەخدار خرانەڕوو، کە گرنگن و کاریگەری بەهێزیان هەیە لە کردارەکانی تازەگەری لە هزری ئیسلامیدا.

إرسال تعليق