Ads (728x90)

ئەنجامی تیروپشک و وادەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی "یۆرۆپالیگ"
کەمێک لەمەوبەر، ڕێوڕەسمی ڕاکێشانی تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی ئەوروپی "یۆرۆپالیگ" لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری "نیۆن"ـی سویسری ئەنجامدرا.

یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بریتیبوون لە هەریەک لە یانەکانی "دینپیرۆبیترۆڤسکی ئۆکڕانی، فیۆرەنتینیای ئیتاڵی، ناپۆلی ئیتاڵی، ئیشبیلەی ئیسپانی"، لە ئەنجامی ڕاکێشانی تیروپشکەکەشدا دوو بەریەککەوتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێکەوتەوە.

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یانەی دینپیرۆبیترۆڤسکی ئۆکڕانی دەبێتەوە، کە یاری چوون لەسەر خاکی یانە ئیتاڵییەکە دەبێت و یاری گەڕانەوەش لەسەر خاکی یانە ئۆکڕانییەکە دەبێت، یانەی ئیشبیلەی ئیسپانیش ڕووبەڕووی یانەی فیۆرەنتینیای ئیتاڵی، کە یاری چوون لەسەر خاکی یانە  ئیسپانییەکە دەبێت و یاری گەڕانەوەش لەسەر خاکی یانە ئیتاڵییەکە دەبێت.

ئەوەی خوارەوەش خشتە و وادەی یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی ئەوروپی "یۆرۆپالیگ"ـە:

                            یارییەکانی چوون:

ناپۆلی ئیتاڵی &  دینپیرۆبیترۆڤسکی ئۆکڕانی ـ ٧ / ٥ / ٢٠١٣

ئیشبیلەی ئیسپانی &  فیۆرەنتینیای ئیتاڵی ـ ٧ / ٥ / ٢٠١٣

                           یارییەکانی گەڕانەوە:

فیۆرەنتینیای ئیتاڵی &  ئیشبیلەی ئیسپانی ـ ١٤ / ٥ / ٢٠١٣

دینپیرۆبیترۆڤسکی ئۆکڕانی &  ناپۆلی ئیتاڵی ـ ١٤ / ٥ / ٢٠١٣

إرسال تعليق