Ads (728x90)

بایرن میونخ لە پێشەوەی پێکهاتەی نموونەیی قۆناغی چارەگی کۆتایی "چامپیۆنزلیگ"ـەوە دێت
دوای تەواوبوونی ڕکابەرییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"، کە تێیدا هەر چوار یانەی "ڕیال مەدرید، بایرن میونخ، یۆڤانتۆس، بەرشەلۆنە" سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی و چوارگۆشەی زێڕین، هەر چوار یانەی "ئەتلەتیکۆ مەدرید، پۆرتۆ، مۆناکۆ، پاریس سانجێرمان"ـیش ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد، ناسنامەی باشترین یاریزانانی ئەو قۆناغە بەدیار کەوت.

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پێش هەریەک لە یانەکانی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" کەوتووە.

هەژماری ڕەسمی پێگەی تایبەت بە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی تایبەت بە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"، کە تێیدا چوار یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەردەکەون.

پێکهاتەکە هەریەک لەو یاریزانانە لەخۆدەگرێت:

گۆڵچی | جان ئۆبلاک "ئەتلەتیکۆ مەدرید"

بەرگری | بواتینگ "بایرن میونخ" ـ بۆنۆتشی "یۆڤانتۆس" ـ بیرنات "بایرن میونخ" ـ ئەلبا "بەرشەلۆنە" 

ناوەند | جیمیس ڕۆدرێگز "ڕیال مەدرید" ـ کۆندۆجیبا "مۆناکۆ" ـ ئەلکەنتارا "بایرن میونخ" 

هێڕشبردن | نێیمار "بەرشەلۆنە" ـ هێرناندێز "ڕیال مەدرید" ـ مۆلەر "بایرن میونخ"

إرسال تعليق