خوای گەورە وەحی بۆ پێغەمبەر داود "خوا لێی ڕازی بێ" نارد و پێیوت: "بەندەیەک لە بەندەکانم چاکەیەک دەکات، کە بەهۆی ئەو چاکەیەوە بەهەشتی بۆ حەڵاڵ دەکەم!.
پێغەمبەر داود "خوا لێی ڕازی بێ" وەک بڵێی پێی سەیر بوو کەسێک بە یەک چاکە کلیلی دەرگای بەهەشتی دەستبکەوێ!، بۆیە فەرمووی: خودایە، ئەوە چ چاکەیەکە، کە دەرگای چوونە بەهەشت بە ڕووی بەندەکەتدا واڵا دەکەی؟!.
خوای گەورە فەرمووی: ئەی داود، مەبەستم بەندەیەکە لە بەندەکانم، کە خۆشییەک بخاتە دڵی ئیماندارێکەوە، تەنانەت ئەگەر بە بەخشینی دەنکە خورمایەکیش بێت!.
لێرەدا پێغەمبەر داود "خوا لێی ڕازی بێ" فەرمووی: خودایە، هەر کەسێک تۆ بە هەق بناسێت، نابێ هەرگیز هیوابڕاو و نائومێد بێت لە بەخشندەیی و دەستکراوەیی تۆ.
لێرەدا ڕاستییەکی زۆر گرنگمان بۆ دەردەکەوێ، کە دەبێت موسڵمانان درێغی نەکەن لە دڵخۆشکردنی یەکتر، چونکە ئەو کارە گەلێک بەهادارە و، پایەکی مەزنی لە فەرهەنگی ئیسلامدا هەیە، لەوانەشە تۆش بە کارێکی لەو چەشنە، بەهەشتت بە ئاسانی دەستبکەوێ.

إرسال تعليق