Ads (728x90)

ڕیکۆردەکانی "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" لە پێنجینە مێژووییەکەیدا
لە یاری یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ یانەی گرانادا، کە لە چوارچێوەی هەفتەی ٢٩ـی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لالیگا" لەسەر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" بەڕێوەچوو، یانەی شاهانە بە سەرکردایەتی ئەستێرەی پورتوگالی "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی (٩-١) گۆڵ بەدەستهێنا.

لەو یارییەدا، کاتیۆشاکەی مادێرا "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆیدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات، هەروەکو توانی بە بەرزکردنەوەی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ٣٦ گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی "لالیگا" لە "لیۆنێل میسی" وەربگرێتەوە و بە جیاوازی چوار گۆڵ پێشیبکەوێت.

هەروەکو ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ژمارەی هاتریکەکانی لە مێژووی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لالیگا" لەگەڵ "لیۆنێل میسی" بە ٢٤ هاتریک، بەوەش ڕکابەری نێوانیان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "پێڵاوی زێڕین" و خەڵاتی "تۆپی زێڕین" بۆ ئەمساڵ بەهێزتر دەبێت.

شایەنی وتنە، وێڕای تۆمارکردنی پێنجینە مێژووییەکەی، "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" ئاستێکی گەورەی لەگەڵ هەریەک لە هەردوو هێڕشبەرە هاوکارەکەی "کەریم بنزیمە" و "گاریس بەیڵ" لەو یارییەدا پێشکەشکرد، کە ئەوانەی دواییش هەر یەکێکیان دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرکەوتنەکەیان لەسەر ناوی "بی بی سی" نەخشاند.

إرسال تعليق