Ads (728x90)

تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی جیهانی "تویتەر"، خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر موتابەعەکردنی گەورە یانەکانی جیهان بڵاوکردەوە لەلایەن هەوادارانیانەوە.

ڕۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف"ـی ئینگلیزی ئەنجامی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئاستی خولی ئینگلیزی بڵاوکردەوە، کە دەیسەلمێنن یانەکانی "ئارسناڵ و چێلسی و لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد" خاوەن زۆرترین موتابەعەکردن و بەدواداچوونن لەسەر ئاستی جیهان تایبەت بە خولی ئینگلیزی.

جەماوەری یانەی ئارسناڵ لە زۆربەی وڵاتانی باکوری ئەوروپا و ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە، لە کاتێکدا یانەی چێلسی خاوەن زۆرترین جەماوەر و هەوادارە لە باشوری ئەوروپا و کیشوەری ئەمریکای باشور.

هەوادارانی یانەی مانچستەر یونایتدیش لە هیند و باشووری کیشوەری ئەفریقیا و بەشێک لە ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە، یانەی لیڤەرپوولیش خاوەن زۆرترین هاندەر و جەماوەرە لە بەشێکی گەورە لە شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی ئیسکەندەنافیا و زۆربەی ناوچەکانی ئوستوڕالیا.

إرسال تعليق