Ads (728x90)

شێوازێکی نوێ بۆ تیروپشکی "چامپیۆنزلیگ" پەیڕەو دەکرێت
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا" ڕایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا، تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" گۆڕانێکی بنەڕەتی بەسەردا دێت.

لە پۆڵێنکردنی تیپە بەشداربووەکان لە پاڵەوانێتییەکەدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا" پشتدەبەستێت بە ئەنجامی یارییەکانی یانەکان لەسەر ئاستی ئەوروپی لە دوا پێنج ساڵدا، بەڵام لە ئێستادا ئەو یانانەی براوەی پاڵەوانێتییە نێوخۆییەکانن، ئەولەوییەتی ئەوەیان هەیە لە ئاستی یەکەمی پرۆسەی پۆڵێنکردنەکەدا بن.

لە ئەنجامی ئەوەشدا، تەنها یەک وڵات چانسی ئەوەی هەیە دوو تیپی لە ئاستی یەکەمی پرۆسەی پۆڵێنکردنەکەدا هەبێت، کە ئەوانیش هەڵگری نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"ـه لە پاڵ پاڵەوانی خولە نێوخۆییەکان لە هەریەک لە وڵاتەکانی ئینگلتەڕا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پورتوگال و ڕوسیا.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەڵگری نازناوی ئەوروپی هەمان ئەو یانەیە بوو کە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی خۆی بوو، ئەوا جێگرەوەکەی ئەو یانەیە دەبێت کە پاڵەوانی خولی نێوخۆیی وڵاتەکەیەتی و لە ڕیزبەندی هەشتەمی پۆڵێنی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا"ـدا دێت، لەو حاڵەتەشدا ئێمە باس لە یانەی ئایندهۆڤنی پاڵەوانی خولی هۆڵەندی دەکەین، کە لە خانەی ٣٠ لە ڕیزبەندی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا"ـدا دێت.

شایەنی باسە، بە پەیڕەوکردنی ئەو شێوازە نوێیەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ  خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"، یانە گەورەکانی ئەوروپا زەرەرمەندی یەکەم دەبن و ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە تێپەڕاندنی ململانێکانی ئەو پاڵەوانێتییە.

إرسال تعليق