یانەی ئەرسناڵ توانی زاڵ بێت بەسەر یانەی لیڤەرپوولی مێوانی، پاش ئەوەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە، کە کەمێک لەمەوبەر کۆتاییهات و، لە میانی یاری لووتکەی هەفتەی ٣١ـی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" و لەسەر یاریگای "ئیماڕات"ـی تایبەت بە تۆپوەشێنەکانی لەندەن بەڕێوەچوو، یاریزانانی یانەی ئەرسناڵ توانیان لە گێمی یەکەم سێ گۆڵ لەلایەن هەریەک لە "هیکتۆر بێلێرین" لە خولەکی ٣٧ و "مەسعود ئۆزێل" لە خولەکی ٤٠ و "ئەلێکسێس سانشێز" لە خولەکی ٤٥ـەوە تۆمار بکەن.
یانەی لیڤەرپوول لە خولەکی ٧٦ لە گێمی دووەم توانی بە لێدانی پەناڵتی ئەنجامەکە کەمبکاتەوە، بەڵام لە خولەکی ٩١ یاریزانی فەڕەنسی تۆپوەشێنەکان توانی گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکات.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە ٦٨ خاڵ لە پلەی دووەم "بە شێوەیەکی کاتی" لە خشتەی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، کۆی خاڵەکانی یانەی لیڤەرپوولیش وەکو خۆی ٥٨ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.

إرسال تعليق