Ads (728x90)

پاش 85 ساڵ، بۆ یەکەمینجار دەنگی قوڕئانی پیرۆز لە "ئایا سۆفیا" بەرز دەبێتەوە
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکی هەڵسا بە کردنەوەی پێشانگایەکی گەورە لە مۆزەخانەی "ئایا سۆفیا" لە شاری ئیستەنبۆل.

پێشانگاکە لە ژێر ناونیشانی "پێغەمبەر موحەممەد لە یادی ١٤٤٤ ساڵەی لەدایکبوونیدا" کرایەوە، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی مەولودی پیرۆزی پێغەمبەر "دخ"ـدا بوو بۆ ساڵی ٢٠١٥، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز لەناو بەشی ناوەوەی مۆزەخانەی "ئایا سۆفیا" دەستیپێکرد، ئەوەش بۆ یەکەمینجارە لە پاش ٨٥ ساڵ لە گۆڕینی شوێنەکە لە مزگەوتەوە ـ لە پێشوو ـ بۆ مۆزەخانە ـ لە ئێستا ـ .

لە ئاهەنگی کردنەوەی پێشانگاکەدا سەرۆکی کاروباری ئایینی و والی ئیستەنبۆل و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان ئامادە بوون، لەوێدا هەوادارانی هونەر چاویان کەوت بە شوێنەوارە دەگمەنەکان کە تا ئێستا نمایش نەکراون.



إرسال تعليق