Ads (728x90)

خولێکي تایبەت لەسەر ژیانی پێغەمبەرمان لە زانکۆی "ماری کوین" ڕێکدەخرێت
باڵاخانەی زانکۆی "ماری کوین" لە شەودا
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، زانکۆی "ماری کوین"ـی بەڕیتانی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی خولێک لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیانی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ".

بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی "ئیریب"، خولەکە ناونیشانی (موحەممەد "د.خ" پیاو و پێغەمبەر) هەڵدەگرێت و، وێنەی گشتی ژیانی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" لەخۆدەگرێت، لە ڕووی ژیری و لێهاتوویی سیساسی، نەریت و شێوازی ژیانی، هەروەها لە ڕووی ئەو ڕێنووماییانەی بۆ مرۆڤایەتی جێیهێشتوون.

هەروەکو خولەکە قووڵدەبێتەوە لە ژیانی منداڵێتی حەزرەتی موحەممەد "دخ"، هەروەها بەشێکی دیکەی خولەکە بریتی دەبێت لە شیکردنەوەی پەیوەندییەکانی پێغەمبەری مرۆڤایەتی لەگەڵ خانەوادەکەی و هاوڕێکانی پێش و دوای دابەزینی وەحی.

جێگەی وتنە، کە ئەوە جاری یەکەم نییە زانکۆ و دامەزراوە زانستی و مەعریفییەکانی خۆرئاوا کۆڕ و خول و سیمینار لەسەر ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" ساز دەکەن، بەڵکو پێشتریش بە دەیان کار و چالاکی لەو جۆرە ڕێکخراون.

إرسال تعليق