Ads (728x90)

کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە بردنەوەی باڤارییەکان لە زەردپۆشەکانی دۆرتمۆند تەواو بوو
لە یاریی کلاسیکۆ و لووتکەی هەفتەی ٢٧ـی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا "بۆندسلیگا"، دوێنێ شەو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەسەر یاریگای "سیگناڵ ئیدۆنا پارک" میوانداری یانەی بایرن میونیخی ڕکابەرە سەرسەختەکەی کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی باڤارییەکان کۆتاییهات، پاش ئەوەی لە خولەکی ٣٨ـدا ئەستێرەی درەوشاوەی بایرن میونخ "ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی" توانی گۆڵێکی جوان لە تۆڕی یانەکەی پێشووی تۆمار بکات.

لە گێمی دووەمدا یاریزانانی بروسیا دۆرتمۆند بە هەموو هێزیانەوە فشاریان خستە سەر یانەی میوان بۆ تۆمار کردنی گۆڵی یەکسانبوون، بەڵام هەوڵەکانیان لە بەردەم تەرکیزی تەواوی یاریزانانی باڤاری بێهوودە بوو، یارییەکەش بەو ئەنجامە و بەو تاکە گۆڵە بە بردنەوەی بایرن میونخ تەواو بوو.

بەو بردنەوەیەش یانەی بایرن میونیخ کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٧ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی و هەنگاوێکی دیکە خۆیان لە نازناوی پاڵەوانێتییەکەکە نزیککردەوە، خاڵەکانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندیش وەکو خۆی ٣٣ خاڵ لە پلەی دەیەم مایەوە.

إرسال تعليق