کەنیسەی "البشارة" کە تونێلێکی تێدایە بەرەو ماڵی عیسا پێغەمبەر دەتبات |
لەو ڕووەوە، زانای شوێنەوارناس "کین دارک"، کە سەرپەرشتیاری تیمی زانا شوێنەوارناسەکانە، بابەتێکی لە گۆڤاری "Biblical Archeology Review"ـدا بڵاوکردووەتەوە، وێنەیەکی شوێنی هەڵکەندنەکەشی لەگەڵ داناوە، کە دەتواندرێت پاشماوەی دیوارە بەردینەکان لە بەرزاییەکی گەچی ببیندرێ، کە بە گوێرەی گریمانەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زایینی.
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا، دۆزینەوەی خانووی دایک و باوکی عیسا پێغەمبەر ڕاگەیەنرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە پاش ئەنجامدانی توێژینەوە پێویستەکان، زانایان هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ڕاستی ئەوە دەستنەکەوت.
"کین دارک" دەڵێت: بێزەنتینییەکان و خاچپەرستەکان ئاماژەی دەستنووسیان جێهێشتووە، تێیدا ئەوە هاتووە کە عیسا پێغەمبەر "سڵاوی خوای لەسەر بێت" لە قۆناغی منداڵێتییدا لەو شوێنە ژیاوە، کە ئێمە کاری هەڵکەندنەکانمان تێدا ئەنجامداوە، پاش ئەوەی خانەوادەی "الناصرة"ـش ئەو شوێنە بەجێدێڵن، لەو شوێنەدا کڵێسایەک و گۆڕستانێک لە دەوروپشتی دروستدەکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، "کین دارک" دەڵێت: ڕۆژانی داهاتوو ڕادەی ڕاستی گریمانەکەمان ڕووندەکەنەوە، تا ئێستاش ئێمە کارەکانی خۆمان تەواو نەکردووە، بۆیە پێشبینی بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر دەکەین.
وێنەی ماڵی عیسا پێغەمبەر "سڵاوی خوای لەسەر بێت" کە ژیانی منداڵی تێدا بەسەر بردووە:
إرسال تعليق