Ads (728x90)

چێلسی لە یاری لووتکەدا لە مانچستەر یونایتدی بردەوە
یانەی چێلسی ئینگلیزی سەرکەوتنێکی گرنگی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بەسەر یانەی مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا، ئەوەش لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٣ـی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"ـدا، کە لەسەر یاریگای "ستامفۆرد برێدج"ـی تایبەت بە یانەی بلۆز بەڕێوەچوو.

بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد بە بەهێزتر و باشتر دەرکەوتن، بەڵام لە خولەکی ٣٨ـی یارییەکەدا یاریزانی بەلجیکی و ئەستێرەی یانە لەندەنییەکە "ئیدین هازارد" توانی تاکە گۆڵی یارییەکە و بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە تۆمار بکات.

گێمی دووەمی یارییەکە لەلایەن هەردوولاوە بە ئاستێکی مامناوەند دەرکەوت، یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتدیش چەندین دەرفەتی گۆڵ تۆمارکردنیان فەوتاند، سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی یانەی چێلسی بەو ئەنجامە (١-٠) کۆتاییپێهات.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی یارییەکەش، یانەی چێلسی پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" بە ٧٦ خاڵ بەهێزتر کرد، کۆی خاڵەکانی یانەی مانچستەر یونایتدیش وەکو ٦٥ خاڵ لە خانەی سێیەم لە خشتەی ڕیزبەندی مایەوە.

إرسال تعليق