Ads (728x90)

بایرن میونخ و بەرشەلۆنە گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕینی "چامپیۆنزلیگ"
لە میانی دەستپێکی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان "چامپیۆنزلیگ"، کەمێک لەمەوبەر ناسنامەی دوو یانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دەرکەوت، کە ئەوانیش هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و بەرشەلۆنەی ئیسپانین.

لە یاری یەکەمدا، یانەی بایرن میونخ میوانداری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی کرد، کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی (١-٣) گۆڵ دۆڕا بوو، بۆیە باڤارییەکان بە ئەنجامێکی گەورە و بە بردنەوەیەکی شایستە سزای یانە پورتوگالییەکەیاندا و بە (٦-١) گۆڵ یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە و بلیتی یەکەم یانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین "چامپیۆنزلیگ"ـیان بڕی.

لە یاری دووەمیشدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد، کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی (١-٣) گۆڵ براوە بوو، بۆیە کەتەلۆنییەکان ئەوجارەش دەستباڵایی خۆیان دووپات کردەوە و بە ئەنجامی (٢-٠) گۆڵ یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە و بلیتی دووەم یانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین "چامپیۆنزلیگ"ـیان بڕی.

شایەنی باسە، وا بڕیارە سبەی شەو دوو یارییەکەی دیکەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان "چامپیۆنزلیگ" لە نێوان (ڕیال مەدرید & ئەتلەتیکۆ مەدرید) و (مۆناکۆی فەڕەنسی & یۆڤانتۆسی ئیتاڵی) ئەنجام بدرێن و ناسنامەی دوو تیپەکەی دیکەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین "چامپیۆنزلیگ" دیاری بکرێن.

إرسال تعليق