Ads (728x90)

توڕام یاریگاکانی فەڕەنسا ڕیسوا دەکات
ئەستێرەی پێشووی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، "لیلیان تۆڕام"، دووپاتیکردەوە کە یاریگاکانی فەڕەنسا و یارگاکانی ئەوروپاش بە گشتی، تا ئێستاش بە دەست دیاردەی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵێنن.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ"ـی وەرزشی ئیسپانی لێداونی ئەو یاریزانەی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دووپاتیکردووەتەوە لەوەی، کە نەبوونی ڕاهێنەری ڕەشپێست بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی ئەوان دووچاری شاڵاوی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە بەهۆی ڕەنگی پێستییانەوە.

"لیلیان تۆڕام" دەڵێت، شتێکی سروشتییە یاریزانی ڕەشپێست لە یاریگاکان ببینین، ئەوەش بەهۆی توانای جەستەییانەوە، بەڵام ژمارەکە لە جیهانی مەشقدانەوەدا کەمدەبێتەوە، چونکە ڕاهێنەر پێویستی بە تەرکیز هەیە، گومانکردنیش لە تواناکان بەهۆی ڕەنگەوە، کارەکان مەحاڵ دەکات.

ئەو هەروەها دەڵێت، کاتێک لە سەرەتای ژیانی وەرزشی تۆپی پێی خۆمدا بووم، بە هەمان شێواز بیریان دەکردەوە لەگەڵ بەرگریکارەکان، چونکە یاریزانە ڕەشپێستەکان ڕێکپۆش و بەهێزن، بەڵام گومانیان هەیە لە تەرکیزیان و خێراییان لە بەرگریکردن یان پارێزگاریکردن لە گۆڵ.

إرسال تعليق