یەکێک لە وتە هەرە پشنگدارەکانی پێشەوای مەزن "عەلى کوڕی ئەبو تاڵیب" ئەوەیە، کە دەفەرمووێت: "إذا تمَّ العقل نقص الكلام"، واتا تەواوێتی عەقڵ وابەستە بە کەمی قسەکردنەوە.
پێمباشبوو هەڵوەستەیەک لەسەر ئەو وتە ئاڵتوونییە بکەم و لایەنێکی گرنگ لە ناوەڕۆکەکەی بۆ خۆشەویستانی "ماڵپەڕی قەڵەم پرێس" ڕوونبکەمەوە، چونکە لە ئێستای گوزەری ژیانی مرۆڤایەتیدا، هەر یەکێکمان پێویستییەکی زۆری بەو وتە زێڕینە هەیە، بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا بە کردار بەرجەستەی بکەین.
دیارە پێشەوای گەورە مەبەستی لەو وتەیەدا ئەوەیە، کە تەواوێتی عەقڵ پەیوەستە بە کەمی قسەکردنەوە، بەوەی تەواوێتی عەقڵی کەسێک پێویستی بە قسەی زۆر نییە ئەگەر بیەوێت مەبەستێکی خۆی بە ئەوانی دیکە بگەیەنێت، چونکە تەواوێتی عەقڵ لە حیکمەت و دانایی جیا نابێتەوە، کەسی داناش بە ئەندازەی پێویست ماف بە شتەکان دەدات، بۆیێ بە تێڕوانینی ئەو ئەگەر شتێک بە کورتی بگەیەنرێت، پێویستی بە درێژکردنەوە نییە.
هەروەکو لەو وتە زێڕینەدا ئاماژەیەکی گرنگیش خۆی دەنوێنێت، بەوەی قسەی سەر زمانی خەڵک کە بەر گوێچکەکانمان دەکەون، بە زۆری وا دەبێ پێچەوانەی عەقڵ و دوور لە حیکمەت و داناییە.
کە دەڵێین تەواوێتی عەقڵ، واتا بەهێزیی عەقڵ، بەوەی عەقڵ هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤدا سەپاندووە، ئەو هەژموونەش دەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هێزی نەفسدا هەیە و، نەفس لە ژێر ڕۆشنایی عەقڵدا دەگیرسێتەوە و ملکەچی ڕێنووێنییەکانی دەبێت، کە بەبێ گەڕانەوە بۆ عەقڵ جووڵە ناکات، ئیدا چەندە تەواوێتی عەقڵ هەبوو تەواوێتی نەفسیش هەیە، هەر بۆیەش ئەگەر ئەو هاوکێشەیە تەواو چەسپیوو بێت، بە دڵنیاییەوە بوونی قسە کەمتر دەبێت و، مرۆڤ زیاتر لە باری بێدەنگی و هێمنییدا دەبێت.

نووسینی ـ بەڕێوبەری "ماڵپەڕی قەڵەم پرێس"
إرسال تعليق