Ads (728x90)

مێژووی قوڕئان دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە پەیمانگای فەڕەنسی
لە ئێستاوە و بۆ لەمەودوا، مێژووی قوڕئانی پیرۆز دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە پەیمانگای فەڕەنسی "کۆلیج دۆ فڕانس".

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، کورسی زانکۆیی بۆ خوێندنی "مێژووی قوڕئان" کرایەوە، کەسایەتی ئەکادیمی "فرانسوا دیرۆش"ـیش بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژێردرا.

لەوبارەیەوە "فرانسوا دیرۆش" ـ پسپۆڕ لە مێژووی دەستنووسەکانی ئیسلامی و مێژووی دەقی قوڕئانی لە شێوە نووسراوەکەی ـ دووپات لەوە دەکاتەوە کە بۆ یەکەمینجارە پەیمانگای فەڕەنسی "کۆلیج دۆ فڕانس" هەڵدەستێت بە تەرخانکردنی وانەی تایبەت بە قوڕئانی پیرۆز و کتێبی پیرۆز لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنیدا.

شایەنی وتنە، "فرانسوا دیرۆش" لە بەشی خوێندنی خۆرهەڵاتیی لە خوێندنگای باڵای مامۆستایان لە "پاریس" دەرچووە، پێش ئەوەی لە کۆتایی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن کتێبخانەی نیشتیمانی فەڕەنسی ئەرکی ئامادەکردنی پشکنینێک بۆ دەستنووسە قوڕئانییەکانی پێبسپێردرێت.

إرسال تعليق