Ads (728x90)

مزگەوتێکی تەختەیی ناوازە سەرنجی گەشتیارانی جیهان ڕادەکێشێت
مزگەوتی "ئەلباشی ئۆغلۆ" لە تورکیا، کە لە سەدەی ١٨ـی زایینی بنیاتنراوە، لە ویلایەتی "تەوقات"، لە باکوری تورکیا، سەرنجی گەشتیاران لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا ڕادەکێشێت، بەوەی مزگەوتەکە تایبەتمەندییەکی ناوازەی ئەندازەیی تێدایە کە لە تەختە دروستکراوە.

بایەخی لایەنی ئەندازەیی مزگەوتەکە لەوەدایە کە لە بنیاتنانیدا بزمار بەکارنەهێنراوە، بەڵکو ئەندازیاری بیناسازی عوسمانی "ئەلباشی سەید ئەحمەد" تەنها تەختە و بەردی بڕداروی لە بنیاتنانیدا بەکارهێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بزمارێکی تێدا بەکاربهێنێت.

مزگەوتەکە مەنارەیەکی جیاوازیش لەخۆدەگرێت، کە بالکۆنەیەکی تەختەیی تێدایە، ئەوەش بە شاکارێکی بیناسازی ئیسلامی ناوازە دادەنرێت، ساڵی پاریش مزگەوتەکە نۆژەن کراوەتەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ شێوە ئەندازەیی و بیناسازییەئەسڵییەکەی.

ماوەتەوە بڵێین، کە بوونی ئەو جۆرە مزگەوتانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە باب و باپیرانمان چەندە بایەخیان داوە بە لایەنی هونەری لە بنیاتنانی مزگەوت و شاکارە ئیسلامییەکاندا، بەوەی مزگەوتەکان لە ڕابردوودا بێجگە لەوەی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پەرستش و عیبادەتەکان بنیاتدەنران، هاوکات دەبوونە شاکارێکی هونەری گرنگ.

مزگەوتێکی تەختەیی ناوازە سەرنجی گەشتیارانی جیهان ڕادەکێشێت
مزگەوتێکی تەختەیی ناوازە سەرنجی گەشتیارانی جیهان ڕادەکێشێت

إرسال تعليق