(مۆریس بۆكای) له دایك و باوكێكی فه‌ڕه‌نسی له‌دایكبووه‌و له سایه‌ی ئایینی نهسڕانییهتهوه په‌روه‌رده بووه، ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكییه و ناوبانگی به‌رز بۆته‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بۆته به‌ناوبانگترین و زیره‌كترین پزیشكی بواری نه‌شته‌رگه‌ریی كه فه‌ڕه‌نسای هاوچه‌رخ ناسیبێتی.
له ساڵی (1982) زایینی‌دا، (مۆریس بۆكای) سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له زانكۆی (پاریس)، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌واڵی موسڵمانبوونهكهشی، وه‌كو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك وابوو له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وڕوپا و شوێنه زانستییه‌كان و كڵیساكانی خۆرئاوا كه ده‌زانن (مۆریس بۆكای) كێیه و بههرهمهندییهكهی له چ ئاستێكدایه.. چیرۆكی موسڵمانبوونه‌كه‌ی (مۆریس بۆكای) ڕووداوێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندێكی مێژوویی له وه‌رچه‌رخانی دیارترین كه‌سایه‌تی و گه‌وره ناودارانی خۆرئاوا به‌ره‌و ئیسلام له‌خۆده‌گرێت، كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت شوێنه‌وار و به‌ره‌نجامه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی له ده‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدان، بۆیه زانینی لایه‌نه گرینگه‌كانی وه‌رچه‌رخانی (مۆریس بۆكای) ڕووه‌و باوه‌شی ئیسلام، په‌یبردنه به زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌زمووندیده‌یی ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌ی كه خه‌رمانی ئایینی ئیسلامی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه.
له سه‌رتادا، مۆمیای فیرعه‌ونی میسر له ساڵی (1898) ی زایینی دۆزرایه‌وه.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، پزیشكه‌كان ئامێری پزیشكی زۆر پێشكه‌وتوویان بۆ پشكنینه‌كانی سه‌ر قه‌ره‌وێڵه دۆزییه‌وه، كه ئه‌و ئامێرانه به‌هۆی كۆمپیۆته‌ره‌وه ده‌توانن بگه‌نه ئه‌نجامی زۆر وورد و تایبه‌ت.
له ساڵی (1981) زایینی‌دا، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا (فڕانسوا میتران) چووه سه‌ر كورسی حوكمڕانی.
فه‌ڕه‌نسا به‌وه به‌ناوبانگه كه زۆر بایه‌خ به بابه‌ته‌كانی بواری شوێنه‌وارناسیی ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ش له ساڵی (1981) زایینی‌دا، داواكاری میوانداریكردنی مۆمیای (فیرعه‌ون) ی پێشكه‌ش به وڵاتی میسر كرد، دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌وساكه‌ی میسر، مۆمیاكه‌ی فیرعه‌ون گوێزرایه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
له فڕۆكه‌خانه‌ی پاریسی پایته‌ختدا، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به چه‌ماوه‌یی و له ڕیزی وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرس و ناودارانی ووڵات، كه له نزیك قادرمه‌ی فڕۆكه‌كه وه‌ستابوون، له‌سه‌ر شێوازی شاهانه‌وه پێشوازی له مۆمیای فیرعه‌ون كرد.
مۆمیاكه به كه‌ژاوه‌یه‌كی گه‌وره و له نێو ئاپۆرای پێشوازیكهرانهوه گوێزرایه‌وه قاوشێكی تایبه‌ت له سه‌نته‌ری شوێنه‌واره‌كانی فه‌ڕه‌نسا، دواتر گه‌وره زاناكانی بواری شوێنه‌وارناسیی و پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری و توێكاری، ده‌ستییانكرد به لێكۆڵینه‌وه له مۆمیاكه.
پڕۆفیسۆری نهشتهرگهریكار (مۆریس بۆكای) سه‌رۆكی پزیشكه نهشتهرگهریكارهكان و به‌رپرسی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه له‌و مۆمیا فیرعه‌ونییه بوو.

له ساڵی (1988) زایینی‌دا، ئه‌كادیمیای فه‌ڕه‌نسی خه‌ڵاتێكی نرخداری له بواری مێژوودا به (مۆریس بۆكای) پێبه‌خشیووه.
پزیشكه‌كانی دیكه، بایه‌خیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی له مۆمیاكه ده‌دا، له‌و ده‌مه‌شدا، بایه‌خپێدانی سه‌رۆكه‌كه‌یان (مۆریس بۆكای) زۆر جیاواز بوو، ئه‌و هه‌وڵیده‌دا چۆنییه‌تی مردنی ئه‌و پادشا فیرعه‌ونییه بدۆزێته‌وه.. له دره‌نگانێكی شه‌ودا، ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی پرۆسه‌ی شیكارییه‌كه ده‌ركه‌وتن.
پشكنینه وورده‌كان كه به ئامێری میكرۆسكۆب ئه‌نجامدرابوون، حاڵه‌تی پارێزراوبوونی ته‌واوی بچووكترین به‌شه توێكارییهكانی ماسوولكه‌كانی ده‌رخست، ئه‌نجامه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه ئه‌و شێوه (له پارێرزراوبوونی ته‌واو)، ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتبا لاشه‌كه ماوه‌یه‌كی دیكه له ئاودا بمابایه‌ته‌وه.
مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سوێری خوێی ده‌ریا له لاشه‌كه‌یدا، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه، كه فیرعه‌ون به هۆی نغرۆبوون له ده‌ریادا مردووه.
به‌ڵام هێشتا شتێكی سه‌یر ماوه كه (مۆریس بۆكای) ی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، چۆن ئه‌و لاشه‌یه ماوه‌ته‌وه، له كاتێكدا لاشه فیرعه‌ونییه پته‌وه‌كانی دیكه نه‌ماون!!، به تایبه‌ت كه ئه‌مه‌یان له ده‌ریادا ده‌رهێنراوه و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی ئاوه‌ها دوور و درێژ زۆر لاوازه!!.
ئه‌و (مۆریس بۆكای)، ڕاپۆرتی كۆتایی ئاماده ده‌كرد، كه پێیوابوو دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێیه، ته‌نانه‌ت پێیانوت: موسڵمانه‌كان باس له نغرۆبوونی ئه‌و مۆمیایه ده‌كه‌ن.. به گوێبیستبوونی ئه‌مه سه‌ری سوڕما و تووشی شۆك هات!!، چونكه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه، ته‌نها به پێشكه‌وتنی زانستی سه‌رده‌م و له ڕێی ئامێره‌كانی كۆمپیۆته‌ر (كه له‌وپه‌ڕی ووردبینیدا بن) ده‌زانرێت، له سه‌ره‌تادا ئه‌و گریمانه‌یه‌ی به دوور ده‌زانی.. ئه‌وجاره پێیانوت: قورئانی موسڵمانه‌كان چیرۆكی نغرۆبوون و سه‌لامه‌تی لاشه‌كه‌ی له پاش نغرۆبوونهكه ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانییان بۆ خوێنده‌وه: (( َالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيراً مِنْ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ)).. سور’ یونس - آية (92)، واته: ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ رزگار ده‌كه‌ین، تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوای تۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاراستویه‌تی له‌وه‌ی كه ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه كه‌نار، تا ئه‌وانه‌ی كه به‌خوای خۆیان ده‌زانی، به‌چاوی خۆیان ببینن، كه فیرعه‌ون ئاده‌میزادێكه وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه و، ببێته په‌ند بۆ هه‌موو پادشا و زۆرداره‌كانی سه‌ر زه‌وی، كه ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له ئایه‌ت و موعجیزه‌كانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان .
(مۆریس بۆكای) وای گومان ده‌برد كه هیچ یه‌كێك له پێش ئه‌ودا ئاگاداری ئه‌و هه‌قیقه‌ته نه‌بووه.. دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دوور و درێژ، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه لاشه‌ی فیرعه‌ون له دوای نغرۆبوونهكه ڕزگاری بووه، كتوپڕیش په‌رتووكێكی كۆنی ده‌ستكه‌وت، كه پێش پێشكه‌وتنی زانست و ده‌ركه‌وتنی ئامێره زۆر پێشكه‌وتووه‌كانی پشكنین، باس له‌و هه‌قیقه‌ته ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت!!.. نا، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌و ده‌یڵێت: ته‌نانه‌ت به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی مۆمیای فیرعه‌ونیش، چونكه مۆمییاكه له ساڵی (1898) زایینی دۆزرایه‌وه، له كاتێكدا قورئان پێش زیاتر له(1400) ساڵ هه‌بووه، قسه‌كه‌ی ئه‌و (مۆریس بۆكای) ته‌واو بوو.
(مۆریس بۆكای) 10 ساڵ مایه‌وه كه هیچ كارێكی نه‌بوو، چونكه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌كردن بوو له ڕاده‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌قیقه‌ته زانستییه تازه دۆزراوه‌كان له گه‌ڵ قورئانی پیرۆز، له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا، هیچ دژێتییهكی نه‌دۆزییه‌وه.. سه‌ره‌نجام گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی، كه له‌و ئایه‌ته قورئانییه‌دا به‌رجه‌سته‌بووه: (( لا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ )) سورة فصلت (42)، واته: ئه‌و قورئانه، هیچ نادروستی و ناته‌واویه‌ك رووی تێناكات، له هیچ كاتێكدا و له‌هیچ لایه‌كه‌وه، ڕه‌وانه‌كراو و نێردراوی زاتێكه، كه خاوه‌نی حیكمه‌ت و داناییه و، شایانی سوپاس و ستایشه.
به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی كه له‌و نێوه‌دا به سهریبرد، دانانی په‌رتووكێك بوو له باره‌ی قورئانی پیرۆز، كه هه‌موو ووڵاتانی خۆرئاوای هه‌ژاند و، هه‌موو زانایانی هێنایه له‌رزینێكی تونده‌وه، ناونیشانی په‌رتووكه ئه‌مه‌بوو: قورئان و ته‌ورات و ئینجیل و زانست، لێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبه پیرۆزه‌كان له ژێر ڕۆشنایی مه‌عریفه تازه‌كان.
( مۆریس بۆكای ) ده‌ڵێت : یه‌كه‌م شت كه سه‌رسوڕمانی بخاته گیانی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار ڕووبه‌ڕووی ده‌قه قورئانییه‌كان ببێته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و بابه‌ته زانستییانه‌یه، كه سیفه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان تیادا به‌رجه‌سته‌یه، له كاتێكدا ته‌وڕات و ئینجیلی ئێستا، هه‌ڵه‌ی زانستی گه‌وره‌یان تێدایه و، له قورئاندا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نادۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی داناوه، كه‌سێكی ئاسایی بووایه، چۆن ده‌توانێت له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ئه‌و هه‌قیقه‌تانه بنووسێت، كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا نین؟!.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا، (مۆریس بۆكای) ئه‌و دژێتییه ده‌سه‌لمێنێت كه له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا هه‌یه و، به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه ته‌وڕات و ئینجیل، له یه‌ك سه‌رده‌م و به یه‌ك ده‌ست نه‌نووسراون، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش به ده‌سته‌وه ده‌دات، كه نیسبهتدانیان بۆ حه‌زره‌تی مو‌سا و عیسا ( سڵاوی خوایان له سه‌ربێت )، ڕاست نییه، ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ته‌وڕات و ئینجیلی ئێستا، له سه‌رده‌مانێكی زۆر دوور له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی مو‌سا و عیسا (سڵاوی خوایان له سه‌ربێت) نووسراون، (مۆریس بۆكای) ده‌ڵێت: ئه‌وان (زانایانی یه‌هود) مێژوو به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌نووسن، ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و ڕایه‌ی باو و به‌ڵگه‌یه له ووڵاتی ئێمه له سه‌ر ده‌قه‌كانی كتێبه پیرۆزه‌كان، كه ئیمڕۆ له به‌ر ده‌ستماندان، له گه‌ڵ واقیع ناته‌بایه و ناسازێت و، ئێمه ده‌زانین له چ هه‌لومه‌رجێك و له چ سه‌رده‌مێك و به چ شێوازێك كۆكراونه‌ته‌وه .
دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ركردن و چاككردنه‌وه‌ی لاشه‌ی فیرعه‌ون، فه‌ڕه‌نسا مۆمیاكه‌ی له نێو تابوتێكی شووشه‌یی نایاب گه‌ڕانده‌وه بۆ میسر .
له ساڵی (1982) زایینی‌دا، (مۆریس بۆكای) سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له زانكۆی (پاریس)، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌واڵی موسڵمانبوونهكهشی، وه‌كو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك وابوو له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وڕوپا و شوێنه زانستییه‌كان و كڵیساكان كه ده‌زانن (مۆریس بۆكای) كێیه.
كتێبی (ته‌وڕات و قورئان و زانست)، به گرنگترین كتێبه‌كانی (مۆریس بۆكای) ده‌ژمێردرێت، كه له ژێر ڕۆشنایی مه‌عریفییه سه‌رده‌مییه‌كاندا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له كتێبه پیرۆزه‌كان كردبێت، هه‌روه‌ك (مۆریس بۆكای)، كتێبێكی دیكه‌ی هه‌یه به ناوی (قورئانی پیرۆز و زانستی سه‌رده‌م).

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق