یەکێك لە بانگخوازەکان لە بەردەم شێخە چینییەکە دانیشت کە باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە بواری بانگخوازیدا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكی وڵاتی چین لەسەر دەستی موسڵمانبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
شێخە چینییەکە دەڵێت: خەڵکمان فێری ئەڕکانەکانی ئیسلام دەکرد و ئەرك و واجبەکانمان بۆ ڕووندەکردنەوە.. ئەو هەوڵانەمان بەرەنجامی باشی هەبوو، خەڵکەکە موسڵمان دەبوون و دوور لە چاوی سەرکردە و گەورەکانیان دەستیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژەکان، ئێمە کێشەمان لە ئەنجامدانی نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا نەبوو، بەڵکو کێشەمان لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بوو، چونکە کاتێك سەرکردە و گەورەکانیان زانیان لە ژێر خێمەیەك کۆدەبنەوە و بە نۆرە شەونخوونی دەکەن بۆ ئەوەی نوێژی بەیانیان نەفەوتێت، بڕیاریاندا لە یەکتری جیایان بکەنەوە و بەسەر چەند خێمەیەك دابەشیان بکەن.. بۆیە تازە موسڵمانبووەکان کاتژمێری ئاگادارکەرەوەیان بەکاردەهێنا بۆ هەڵسانەوە بۆ نوێژی بەیانی، ئەوەش زۆری نەبرد، چونکە سەرکردە و گەورەکانیان هەڵسان بە دەستبەسەرداگرتنی کاتژمێری ئاگادارکەرەوەیان.. هەر کاتێك تازە موسڵمانبووەکان شێوازێکی دیکەیان بۆ هەڵسانەوە بۆ نوێژی بەیانی بەکارهێنابووایە، سەرکردە و گەورەکانیان ڕێگرییان لێدەکردن تەنانەت دژایەتیشیان دەکردن.
کتوپڕ تازە موسڵمانبووەکان شێوازێکی سەرسوڕهێنەریان دۆزییەوە بۆ هەڵسانەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، هەریەکێك لە تازە موسڵمانبووەکان بڕیاریاندا لە پێش نووستن بڕێك ئاو بخواتەوە بۆ ئەوەی شەو بە خەبەر بێتەوە بۆ چوونە سەر ئاو، ئینجا لەو کاتەدا تەماشای کاتژمێر بکات بۆ ئەوە بزانێت ماوەی چەندی ماوە بۆ کاتی نوێژی بەیانی، ئەگەر کاتەکە نزیك بوایە، چاوەڕێی دەکرد تاوەکو نوێژەکەی ئەنجام دەدا، ئەگینا بڕێك ئاوی دیکەی دەخواردەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر هەڵبستێتەوە، ئا بەمشێوەیە چینییەکان نوێژی بەیانیان ئەنجام دەدەن و سوورن لەسەر وابەستبوونیان بەو وادە گەورەیە لە دیدار لەگەڵ خودای گەورە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئەوانە تازە موسڵمان بوون و هێندە دڵسۆزن و بە هەر جۆرێك بێت ڕێگە نادەن نوێژەکانیان بفەوتێت، ئەی موسڵمانانی خۆمان کە ساڵەهایە موسڵمانن و گوێ بە نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشانادەن، چ جای نوێژی بەیانی، جیاوازییەکەتان بەلاوە چۆنە؟!!.

إرسال تعليق