Ads (728x90)

لە ڕێگەی چالاکی مێشکەوە خوێندنەوە بۆ خەونەکان دەکرێت
توێژینەوەیەکی زانستی تازە ئاماژەیکردووە بەوەی، کە زانایان سەرکەوتووبوونە لە گەیشتن بە شێوازێك، کە بەهۆیەوە بتواندرێت خوێندنەوە بۆ خەونەکان بکرێت.
زاناکان باسی ئەوەیان کردووە، کە ڕێژەی وردبینی ئەو دەرەنجامانە نزیکەی (60%) یە.
توێژەرە یابانییەکان ئامێری (MR1) یان بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی ئەو وێنانەی کە خەڵك لە چەند قۆناغێكی زوو لە نووستندا دەیانبینن و، ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە یەکێك لە گۆڤارە زانستییەکان بڵاوکردۆتەوە.
تیمە توێژەرە یابانییەکە لە ئێستادا حەز دەکەن ئەوە بزانن، کە ئایا دەتواندرێت چالاکی مێشك لە شکاندنی کۆدی لایەنەکانی دیکەی خەونەکان بەکاربهێنرێت لە نموونەی ئەو هەستانەی بۆ مرۆڤ دروستدەبن لە کاتی نووستندا؟.
شایەنی باسە لە سەردەمی شارستانییەتی میسرییە کۆنەکانەوە، مرۆڤ هەوڵی تێگەیشتن دەدات لە زانستی خەونەکان، بەڵام ئەو توێژەرانەی ئەو لێکۆڵینەوەیان ئامادەکردووە توانیویانە ڕێگەیەك بدۆزنەوە کە ڕاستەوخۆ بگەنە خەونەکانمان لە شەواندا.

إرسال تعليق