Ads (728x90)

ئیعجازێكی گه‌وره‌یه‌: پێویستە لە کاتی سوجده‌دا چاوەکان کراوەبن
یەکێك لە سوننەتەکانی پێغەمبەرمان حەزرەتی موحەممەد (دخ) لە کاتی ئەنجامدانی نوێژدا، هێشتنەوەی هەر دوو چاوەکانە بە کراوەیی لە کاتی کڕنوووشبردندا، بەو واتایەی باشتر وایە نوێژخوێنان خۆیان لە داخستنی چاو بپارێزن لە کاتی کڕنوووشبردندا، دیارە حیکمەتێکی شاراوە هەیە لەو سوننەتەی حەزرەتی موحەممەد (دخ) كه‌ زانستی سه‌رده‌م له‌ به‌رگی ئیعجازێكی گه‌وره‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه‌، لە سایتی (قەڵەم پرێس) بە گرینگمان بینی ئەو حیکمەت و نهێنییە ڕوونبکەینەوە.

ئێستا زانستی سەردەم ئەو حیکمەتە گەورەیەی پێغەمبەری خۆشەویستی (دخ) ئاشکرا کردووە و پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن: بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار، ماسوولکەکانی چاو بە دەست ڕەقبوونی ڕێژەییەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە چاو نەتوانێت بە گوێرەی پێویست زیادە و کەمی جووڵانەوەی هاوێنەی چاو ڕابگرێت.

بۆیە نوێژخوێنانی بەڕێز، لە کاتی کڕنووشبردندا چاوەکانتان دامەخەن و بە کراوەیی بیانهێڵنەوە و تەرکیزتان بخەنە سەر ئەو شوێنەی سەرتان لەسەری دادەنێن.

لە کاتی چەمینەوەشتان لە ڕکوعدا، چاوەکانتان لە شوێنی سوجدەدا نزیكدەبێتەوە، ئەوەش ماسوولکەکانی چاو ناچار دەکات فشار بخاتە سەر هاوێنەی چاو بۆ زیادکردنی جووڵانەوەكانی، لە کاتی بەرزبوونەوەشتان لە ڕکوعدا، ماسوولکەکان خاودەبنەوە و جووڵانەوەكانی هاوێنەی چاو کەمدەبنەوە.

لە کاتی کڕنووشبردندا، هاوێنەی چاو زیاتر تەسکدەبێتەوە به‌ به‌راورد به‌ کاتی ڕکوعدا، چونکە مەسافەی نێوان چاو و خاڵی سوجدەدا زۆر نزیکە، لە کاتی بەرزبوونەوەش لە کڕنووشبردنەکەدا، هاوێنەی چاو خاوبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
جێگه‌ی باسه‌، ئەو ڕاهێنانە بە شێوەیەکی ڕۆژانە (17) جار دووبارەی دەکەیتەوە.
بۆ زانین، حەزرەتی موحەممەد (دخ) هەمیشە داوای لە هاوڕێکانی کردووە لە کاتی ئەنجامدانی نوێژدا، چاوەکانیان بە کراوەیی بهێڵنەوە لە کاتی کڕنوووشبردندا.

سبحان اللە.. کە ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە لە هەموو شتێکدا ڕەحمەت و خێر و خۆشی بووە بۆ مرۆڤایەتی.

إرسال تعليق