له یه‌كێك له فه‌رمووده موژدهبهخشهكانی پێغه‌مبه‌ری خۆشەویستماندا (دروودی خوای لەسەربێت) ((الأحاديث المبشّرة)) هاتووه، حه‌زره‌ت (دروودی خوای لەسەربێت) جارێكیان ڕووی ئاخاوتنی كرده هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانی و فه‌رمووی: ئه‌مشه‌و خه‌ونێكی سه‌یرم بینیووه!!.
هاوڕێیان فه‌رموویان: ئه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌و خه‌ونه سه‌یره چییه؟!.
خۆشه‌ویست (دروودی خوای لەسەربێت) فه‌رمووی: له خه‌ودا پیاوێكم بینی له ئۆممه‌تی خۆم، فریشته‌ی مه‌رگ هاته لای بۆ ڕوحكێشان، به‌ڵام چاكه‌ی ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی، ڕێگه‌یان نه‌دا به فریشته‌ی مه‌رگ ڕوحی بكێشێت، بۆیه فریشته‌ی مه‌رگ پاشگه‌ز بووه‌وه له ڕوحكێشانی ئه‌و پیاوه و گه‌ڕایه‌وه.
چه‌ند سه‌رنجێك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و فه‌رمووده‌یه:
1. پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەربێت) ده‌فه‌رمووێت: خه‌ونێكی سه‌یرم بینی، ئاشكرایه كه خه‌ونی پێغه‌مبه‌ران وه‌حییه، بۆیه ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەربێت) به‌شێكه له وه‌حی خودا و، ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تێكی ته‌واو و ته‌ندروست ده‌گه‌یه‌نێت، كه هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت، به‌و مانایه‌ی، كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌لاله‌ته تەندروستەکان بەرجەستەیە.
2. فریشته‌ی مه‌رگ لیستی ناو و شوێن و كاتی ئه‌وانه‌ی پێیه كه ڕوحیان ده‌كێشێت، به‌ڵام كاتێك له ڕوحكێشانی ئه‌و كه‌سه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی كردووه، ئه‌و بنچینهیهمان بۆ ڕوونتر ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت: ((لكلّ قاعدة استثناء))، واته له هه‌موو بنچینه‌یه‌كی گشتیی‌دا ههڵاوێردنێك هه‌یه، به واتای ئه‌وه‌ی، كه له ئهجهلیشدا هه‌ڵاوێردن و جیاكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌و لێكدانه‌وه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێیت: كه ئێمه وای داده‌نێین، كه خودای گه‌وره به فریشته‌ی مه‌رگ ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت ڕوحی بكێشیت، من ڕه‌زامه‌ندی خۆمم پێبه‌خشیووه، من ده‌رفه‌تی ژیانێكی درێژتری پێده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی زیاتر بكات، زیاتر به‌ڕۆژوو ببێت، چاكه‌ی زیاتر بكات.
3. ئه‌و ڕاستییه ڕوونتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه كه‌سی چاكه‌كار له‌گه‌ڵ دایك و باوكی، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی خراپ بكات، ناچێته دۆزه‌خ.. كه‌سێكیش خراپ بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك بكات، ناچێته به‌هه‌شت.

إرسال تعليق