هێڕشبەری ئاستبەرز و بەناوبانگی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی (کارلۆس تێفێز) بە شێوەیەکی کاتی دەبێتە پاککەرەوەی شەقامەکان، ئەمەش وەکو جێبەجێکردنی سزای دادگایەکی ئینگڵتەرایە بەسەریدا، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ دووەم جار.
بە پێی سزا سەپێنراوەکە بەسەریدا، پێویستە (کارلۆس تێفێز) ماوەی (250) کاتژمێر کاری پاککردنەوەی شەقامەکان بکات، بێجگە لەوی کە بە بڕی (1351) یۆرۆش غەڕامە کراوە.
بە گوێرەی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان کە کاتی کارکردنی (کارلۆس تێفێز) وەکو پاککەرەوەی شەقامەکان پیشاندەدەن، (کارلۆس تێفێز) یەکەمجار کە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شەقامەکان، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کە بە (پۆرش) ناسراوە گەیشتە شوێنی کارەکەی کە چاکەتێکی پرتەقاڵی لەبەردابوو (کە تایبەتە بە پاککەرەوەی شەقامەکان)، پاشان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خەریکی کاری ڕێکخستنی مەخزەنێك بوو.
شایەنی باسە لە مانگی ڕابردوودا پۆلیسی بەریتانیا (کارلۆس تێفێز) ی بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە بێ هەبوونی مۆڵەت دەستگیرکرد، دواتر بە کەفالەتی دارایی ئازادکرا.
بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆیەك دەربارەی کارکردنی (کارلۆس تێفێز) وەکو پاککەرەوەی شەقامەکان، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق