هەڵسوکەوتی زاوا ئامادەبووانی تووشی شۆك و موفاجەئەیەکی قوڕس کرد!، کاتێك مایکرۆفۆنی بە دەستەوە گرت و گوتی: “کێ دایکم دەکڕێت؟”، سێ جار ئەوەی دووبارە کردەوە.
وردەکاری ئەو ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەوەی، کە زاوا بوکی گواستەوە و سەرگەرمی ئاهەنگێڕان بوو لەگەڵ خزم و دۆست و کەسوکاری، زاوا لە تەنیشت بووکەخان دانیشتبوو لەسەر سەکۆی ئاهەنگێڕانەکە، لەو کاتەدا بووکەخان قسەیەکی چرپاندە گوێی زاوا و پێیوت: با دایکت لە سەر سەکۆکە بچێتە خوارەوە چونکە شێوە و سیماکەی ناکەوێتە دڵمەوە!!.
زاوا مایکرۆفۆنی بە دەستەوە گرت و گوتی: “کێ دایکم دەکڕێت؟”.
ئامادەبووان تووشی سەرسوڕمان و شۆك بوون لەو هەڵسوکەوتەی زاوا!، زاوا سێ جار دووبارەی کردەوە: “کێ دایکم دەکڕێت؟”، لەو دەمانەشدا ئامادەبووان تا دەهات سەرسوڕماوتر و نامۆیانەتر دەیانڕوانییە هەڵوێستە نەشیاوەکەی زاوا!، ئینجا زاوا مستیلەی دەستگیرانداری لە پەنجە دەرهێنا و فڕێیدا و بە دەنگێکی بەرز گوتی: “من دایکم دەکڕم”!، ئینجا زاوا ڕوویکردە بووکەخان و تەڵاقی دا، ئینجا پێیوت: “من دایکم دەکڕم”، ئیدی دەستی دایکی گرت و لە هۆڵی ئاهەنگێڕانەکە چووە دەرەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ڕووداوە لە ناوچەکە، پیاوێك هاتە لای زاوا و پێیوت: “پیاوێکی باشتر لە تۆ نادۆزمەوە بۆ کچەکەم”، پیاوەکە بەبێ هیچ تەکلیفێکی دارایی کچەکەی خۆی لێ مارە کرد.
“دایکت، دایکت، دایکت”، ئەو وەڵامی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد “دروودی خوایلەسەربێت” بوو بۆ ئەو کەسەی پرسیاری لێکرد: “چاکە لەگەڵ کێ بکەم؟”.

إرسال تعليق