ژنانی باڵاپۆش لە تونس هەڵسان بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی ژنانە لە شەقامی (حەبیب بۆرقیبە) لە تونسی پایتەخت.
خۆپیشاندانەکە بە ئامانجی وەڵامدانەوەی ڕێکخراوی (فیمین) بوو کە خۆڕووتکردنەویان کردووەتە ڕێگەیەك بۆ دربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی بارودۆخی ئافرەتان لە جیهان.
یەکێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە پەیامنێری ئەنادۆڵی تورکی ڕاگەیاندووە، کە جلوبەرگی ئاسایی داپۆشەری ژنانی تونسییە و جوانیان پێدەبەخشێت، پۆشینی ئەو جلوبەرگەش پەیامێکی ڕوونی تێدایە، ناوەڕۆکی پەیامەکەش ئەوەیە: لە ڕەوشتی ژنانی تونس نییە خۆیان ڕووت بکەنەوە، بەڵکو ڕەسەنایەتی و ڕەوشتی ئەوان لەو جلوبەرگانەدایە کە دایاندەپۆشێت.
شایەنی باسە لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕێکخراوی جیهانی (فیمین) هەڵسا بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی بارودۆخی ئافرەتان لە جیهان و پشتیوانیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە تونس، بەڵام ئەوەی جێگەی ڕەتکردنەوە و سەرکۆنەکردن بوو، دەرخستنی سینگی ڕووتی ئەو ئافرەتانە بوو کە بەشداربوون لەو ناڕەزایەتییەدا، ژنانی باڵاپۆشیش لە تونس بۆ ڕەددانەوەی ئەو شێوە ناڕەزایەتییە، هەڵسان بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی ژنانەی سەردەمییانە کە گوزارشتێکی جوان بوو لە ڕەوشتبەرزی و ڕەسەنایەتی ژنانی تونس.

إرسال تعليق