نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری (نیۆن) ی سویسری، تیروپشكی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی چامپیۆنسلیگ و یۆرپالیگ ڕاكێشران.
له پرۆسه‌ی ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه‌دا تایبەت بە پاڵه‌وانێتی چامپیۆنسلیگ، كه میوانداری یاریزان و گۆڵكاری به‌ناوبانگی پێشووی هۆڵەندی (ڕۆد ڤان نیستلڕۆی) كرابوو، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز دروستبوون.
بایرن میونخ و به‌رشه‌لۆنه، برۆسیا دۆرتمۆند و ڕیاڵ مه‌درید
له تیروپشكی چامپیۆنسلیگدا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئاگریندا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی یه‌كێك له دوو یارییه‌كه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنسلیگ ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتنی یەکێك له‌و دوو یانه‌یه كراوه‌ن، چونكه هه‌ردوو یانه‌كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵكشانی ئاستی یانه‌ی بایرن میونخ و پاشه‌كشه‌ی ئاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌شدا، هه‌ردوو یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌یه‌كده‌گه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونخ و به‌رشه‌لۆنه تا ڕاده‌یه‌ك ئاسانتره ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو یانه‌ش ئاستێكی به‌هێز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به قۆناغێكی گرنگ و به هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ئاست و ئهنجامهكانییدا تێده‌په‌ڕێت.
سەبارەت بە تیروپشكی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتی یۆرپالیگ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بازلی سویسری ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، هەردوو یانەی بەنفیکای پورتوگالی و فەناربەخشەی تورکیش ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و، چاوەڕوان دەکرێت لە هەردوو یارییەکەدا ڕکابەرییەکی بەهێز بەدیبکرێت و هەموو ئەگەرەکانیش کراوەبن بۆ سەرکەوتنی دوو یانەکەی یاری کۆتایی یۆرپالیگ.

إرسال تعليق