Ads (728x90)

فەزڵ شاکر بە سروودێك هانی کچان دەدات بۆ باڵاپۆشی
هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی “فەزڵ شاکر” کە بەودواییانە وازی لە گۆرانی گووتن هێنا، سروودێکی ئایینی بڵاوکردەوە بەناوی “ڕووناکییەکەم کامڵ بوو”.

سروودەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵمەتی “ڕووناکییەکەم کامڵ بوو” کە سەر بە دامەزراوەی (ڕێگەی ئیمان) ە لە کوێت بڵاوکرایەوە، ئامانج لە هەڵمەتەکەش هاندانی کچانە بۆ پۆشینی حیجاب.

لە ئێستادا “فەزڵ شاکر” لە وڵاتی کوێتە بۆ وێنەگرتنی سروودە ئایینیەکە و پێشکەشکردنی لە دووتوێی ڤیدیۆ کلیپێکدا.
شیعری سروودە ئایینیەکە هی شاعیر (عبدالمحسن طبطائی) ە، ئاوازەکەشی لەلایەن ئاوازدانەر (حمودی الخضر) دانراوە.
شایەنی باسە لە ساڵی (2012) دا هونەرمەندی دەنگخۆش “فەزڵ شاکر” بە شێوەیەکی کتوپڕ وازهێنانی خۆی لە گۆرانی گوتن ڕاگەیاند و، هەڵسا بە بەخشینی هەموو سەروەت و سامانەکەی کە لەڕێی هونەرەوە دەستی کەوتبوو، “فەزڵ شاکر” هەروەها ڕایگەیاند، ئەو حەز دەکات لە بری ئەوەی پێبڵێین (وازی لە گۆرانی گوتنهێاوە) پێیبڵێین “شێخ فەزڵ”.

بۆ گوێبیستبوونی سروودەکەی “فەزڵ شاکر”، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق