ئەگەر بە دوای موعجیزەیەکی نوێ لە موعجیزەکانی ئەو سەردەمەدا دەگەڕێیت، سەردانی وڵاتی چین بکە، لەوێ باڵاخانەیەکی 30 نهۆمی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تەواوکرا.
ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە لە خوارەوە لینکەکەیمان داناوە، هوتێلێك دەبینین کە کۆمپانیای (Broad Group) چینی هەڵساوە بە بنیاتنانی لە هەرێمی (هیۆنان)، ئەکادیمیای توێژینەوەکانی چینیش هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەری بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییەکەی.
بیرۆکەی ئەو تەکنەلۆژیا سەرسوڕهێنەرە پشتدەبەستێت بە دروستکردنی بەشەکانی ئەو باڵاخانەیە لە کارگەکاندا و دواتر گواستنەوەیان بۆ شوێنی باڵاخانەکە و لێکدانی هەموو بەشەکان و تەواوبوونی بنیاتنانی باڵاخانەکە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا.
ڕەنگە کەسانێك هەبن وا گومان ببەن کە بنیاتنانی باڵاخانەکە بەو شێوەیە لەسەر حیسابی کوالێتییە، بەڵام با لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا ئاشنای تایبەتمەندییەکانی ئەو باڵاخانەیە ببینین و تێبگەین کە ئەو دەستکەوتە گەورەیە کوالێتی تەواو لەخۆدەگرێت:
بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

- باڵاخانەکە دەتوانێت بەرگەی هەردهەژێنێك بگرێت بە گوڕی (9) پلە بە پێوەری ڕێختەر.
- تایبەتمەندیی بەکارهێنانی باشترین وزەی تێدایە پێنج جار زیاتر بە بەراورد بە باڵاخانە هاوشێوەکان.
- سیستەمی پاککردنەوەی هەوا لەخۆدەگرێت، کە بەهۆی ئەو سیستەمەوە هەوای ناوەوەی باڵاخانەکە (20) جار خاوێنترە لە هەوای دەرەوەی، هەر ژوورێکی باڵاخانەکەش سیستەمی موتابەعەکردنی کوالێتی هەوا لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی هەوای پیس نەیەتە ژوورەوە.
بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:
بنیاتنانی باڵاخانەیەکی 30 نهۆمی لە ماوەی 360 کاتژمێردا
إرسال تعليق