لە کاتی مردنی مرۆڤی قوڕئانخوێندا، لەو کاتەی کە کەسوکار و دۆست و برادەرەکانی سەرگەرمی شووشتنی دەبن، پیاوێکی زۆر جوان لە لای سەری دەوەستێت، لە کاتی کفن کردنیشی، پیاوە جوانەکە دەچێتە نێوان کفنەکە و سینگی.
دوای بە خاکسپاردنیشی، کەسوکار و دۆست و برادەرەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، ئەو کاتەش دوو فریشتە (نکیر و منکر) دێنە لای و دەیانەوێ پیاوە جوانەکە لە مردووە قوڕئانخوێنەکە جیا بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن پرسیاری لێبکەن دەربارەی ئیمان و بیروباوەڕەکەی و هەندێك شتی گرینگی تایبەت بە ژیان و هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی.
بەڵام پیاوە جوانەکە دەڵێت: ئەوە دۆستی منە، ئەوە هاوڕێی منە، من لە هەر حاڵێکدا بەجێیناهێڵم، هەروەها پیاوە جوانەکە دەڵێت: ئەگەر ئێوە دەستنیشانکراون بۆ پرسیارکردن لێی، ئەوەی فەرمانتان پێکراوە جێبەجێی بکەن، بەڵام من ناتوانم جێیبهێڵم تاوەکو دەیبەمە ناو بەهەشت.
ئینجا پیاوە جوانەکە ڕووی دەکاتە دۆستە مردووەکەی و پێیدەڵێت: من ئەو قوڕئانەم کە تۆ لە دونیادا دەتخوێندەوە (هەندێکجار بە دەنگی بەرز، هەندێکجاریش بە دەنگی نزم ئەو قسەیەی پێدەڵێت)، هەروەها پێیدەڵێت: نیگەران مەبە، چونکە دوای پرسیاری (نکیر و منکر)، ئیدی خەم و ناخۆشی نامێنێت.
پاش تەواو بوونی پرسیاری (نکیر و منکر)، پیاوە جوانەکە و فریشتەکان جێگەی لەناو گۆڕەکەی بۆ ڕادەخەن کە لە قوماشی (حەریر) دروستکراوە و پڕاوپرە لە میسك کە لە بەهەشتەوە بۆی ئامادەکراوە.
تێبینی/ ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە، زانایان لە دەقی فەرموودەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) وەریانگرتووە، وەکو ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری خۆشەویستمان دەفەرمووێت:
(( يأتي القرآن يوم القيامة شفيعاً لأصحابه لا يعادل شفاعتهُ أمام الله نبي أو ملاك))، واتە: لە ڕۆژی هەڵسانەوەدا، قوڕئان دەبێتە تکاکاری دۆست و هاوڕێیانی (قوڕئانخوێنەکان)، کە شەفاعەتی پێغەمبەر و فریشتەکانیش لە بەردەم خودای پەروەردگاردا وەکو شەفاعەتی قوڕئان نییە.

إرسال تعليق