Ads (728x90)

چامپیۆنسلیگ: ئەڵمان و ئیسپانەکان چوارگۆشەی زێڕین قۆرخ دەکەن
کەمێك پێش ئێستا پەردە دادرایەوە لەسەر یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و، هەر چوار تیپی چوارگۆشەی زێڕین دیاریکران.

لە یاری بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان، ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی باڵیکێشا بەسەر کۆتایی یارییەکە، کاتێك ئەنجامی یاری هەردوو یانەکە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا کۆتاییهات، بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵ و بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامی یاری ڕۆیشتن (کە بە ئەنجامی یەکسانبوونی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هاتبوو) سەرکەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕین.

لە یاری یۆڤانتۆس و بایرن میونخدا، یانە ئەڵمانییەکە جارێکی تر و بە هەمان ئەنجامی یاری ڕۆیشتن (کە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوو) سەرکەوتنی بەسەر یانە ئیتاڵییەکە دووبارە کردەوە و گەیشتنی بە چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەرکرد.

بڕیار وایە نیوەڕۆی هەینی داهاتوو تیروپشك بۆ هەر چوار یانەکەی چوارگۆشەی زێڕین ئەنجامبدرێت کە بریتین لە: (ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بایرن میونخی ئەڵمانی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی)، هەموو ئەگەرەکانیش کراوەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە سەختەکان، چونکە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یانەی وڵاتێك بەدوور نازانرێت، بەوەش پێشنینییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ڕیاڵ و بەرشەلۆنە ئەگەرێکی نزیکە.

إرسال تعليق