ئایا ڕۆژێك پرسیارت لە خۆت کردووە، ئایا بۆچی ئەو ئاوە سازگارەی دەیخۆینەوە و لە ژیانماندا بەکاریدەهێنین تام و بۆن و ڕەنگی نییە؟!.
لە ڕاستییدا پرسیارێکی زۆر لۆژیکییە و هەمووشمان پێویستیمان بە زانینی حیکمەت و نهێنییەکەی ئەو کارە خوداییە هەیە.
بەر لەوەش کە وەڵامی ئەو پرسیارە بخەینەڕوو، دەمانەوێت ڕایبگەیەنین، کە ئەوەی ئێمە ئێستا باسی دەکەین هۆکارەکانن نەوەکو نهێنی و حیکمەتەکە، چونکە نهێنی و حیکمەتەکە تەنها خودای پەروەردگار دەیزانێت.
هۆکاری نەبوونی ڕەنگ لە ئاودا: ئەگەر بهاتبایە ئاو ڕەنگی هەبووایە، ئەو کاتە ڕەنگی هەموو بوونەوەرە زیندووەکان شێوەی ڕەنگی ئاویان وەردەگرت، چونکە زۆربەی پێکهاتە زیندووەکان لە ئاودا دروستبوونە، وەکو خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: “وجعلنا من الماء كل شئ حي أفلا يؤمنون”، واتە: له ئاودا ههموو شتێكی زیندوومان درووستکردووە.
هۆکاری نەبوونی تام لە ئاودا: ئەگەر بهاتبایە ئاو تامی هەبووایە، ئەو کاتە هەموو خواردەمەنییەکان لە “میوە و سەوزەمەنییەکان” تەنیا یەك تامیان دەبوو کە ئەویش تامی ئاوە، ئەو کاتە چۆن خواردەمەنییەکان تایبەتمەندیی بەکارهێنانیان دەبوو بۆ خورادن؟!، وە چۆن دەمانتوانی هەندێك لە خواردەمەنییەکانمان بەلاوە خۆشتر بێت بە بەراورد بە هەندێکی تر ئەگەر هەر هەموویان یەك تامیان هەبووایە؟!، بە ڕاستی دەبێت هەموومان وردبینانە لەو بابەت تێبفکرین.
هۆکاری نەبوونی بۆن لە ئاودا: ئەگەر بهاتبایە ئاو بۆنی هەبووایە، ئەو کاتە هەموو خواردەمەنییەکان تەنیا یەك تامیان دەبوو کە ئەویش تامی ئاوە، ئەو کاتە چۆن خواردەمەنییەکان تایبەتمەندیی بەکارهێنانیان دەبوو بۆ خورادن؟!.
بەڵێ، حیکمەتی خودای گەورە ئەوە بووە، کە ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە و بەکاریدەهێنین و لە بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاودانی دارودرەخت و شینایەتییدا بەکاریدەهێنین ئاوێکی سازگار بێت بەبێ بوونی تام و بۆن و ڕەنگ تێیدا، بۆیە با هەموومان پرسیارێك لە خۆمان بکەین، ئایا نرخی نیعمەتی ئاومان زانیوە؟، ئایا شوکرانە بژێری ئەو نیعمەتەمان کردووە؟!.

إرسال تعليق