Ads (728x90)

ئیعجازی “ڕەنگی سەوز” لە دیدی قوڕئان و دەرەنجامە زانستییەکاندا
خودای پەروەردگار ڕەنگی سەوزی هەڵبژاردووە بۆ بەهەشتییەکان، تەنانەت ڕەنگی سروشتیش خۆی لە سەوزێتییدا دەبینێتەوە، نهێنی ئەو هەڵبژاردنە چییە؟!.

هەوڵدەدەین لەو بابەتەماندا لە دیدی قوڕئان و دەرەنجامە زانستییەکاندا تیشکێك بخەینە سەر ئەو نهێنییە و هەڵوەستەکردن لەسەر ویستی پەروەردگار و ئاشکراکردنی تایبەتمەندیی و فەزڵی ڕەنگی سەوز لەسەر هەموو ڕەنگەکانی تر.

ئەو وێنەیەی لەو بابەتەدا دامانناوە (کلیك لەسەر وێنەکە بکەن بۆ گەورەکردنی)، لە بەرواری (24/6/2007) لەسەر پێگەی (ئاژانسی ناسا) خراوەتەڕوو، کە بریتییە لە وێنەیەکی تیشکەکانی خۆر، تیشکەکان دوای تێپەڕبوونیان بە ڕێی ئاوێزەیەکی شووشەیی دەردەکەون، کاتێك ئەو ئاوێزەیە هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی تیشکی سپی بۆ پێکهاتە سەرەتاییەکانی لە ڕەنگەکان.

لە وێنەکەدا سەرنج لەوە دەدەین کە شێوە تیشکییەکە لە ناوەڕاستییدا ڕەنگی سەوز بە شێوەیەکی تەواو وەردەگرێت.

زانایان دەڵێن: ئەو ڕەنگە (ڕەنگی سەوز) باشترین ڕەنگە بۆ چاوی مرۆڤایەتی، چونکە ڕەنگی سەوز دڵخۆشی و حەسانەوە و ئارامیی بە مرۆڤ دەبەخشێت، تەنانەت زاناکان بیر لەوە دەکەنەوە ڕەنگی سەوز لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی دڵتەنگی و خەمۆکی بەکاربهێنن.

خودای پەروەردگار لە ئایەتی (31) لە سوڕەتی (الکهف) دەفەرمووێت: (( وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ ))..
واتە: بەهەشتییەکان پوَشاكى سه‌وزى جوان ده‌پوَشن كه‌ دووتوێیه‌، چينى ژيَره‌وه‌ ئاوريشمى ئه‌ستووره‌، چينى سه‌ره‌وه‌ش ئاوريشمى ته‌نكه‌.

إرسال تعليق